ناوهڕۆك
ناوەڕۆک
زۆرجار پرسیاردەکرێت و دەمانەوێت بزانین کە لەکاتی سکرینی چات یان وێنە لە ئاپی ماسنجەر کەسی بەرانبەر دەزانێت یاخود نا، ئەم پرسیارە دوو وەڵامی هەیە.
وڵامەکان
- وەڵامی یەکەم لە چاتی ئاسایی نەخێر پیشانی نادات.
- وەڵامی دووەم ئەگەر لەشێوەی چاتی (Secret conversation) بێت بەڵێ دەرەکەوێت.
بۆیە ئەگەر پێویست بوو چاتێك لەگەڵ کەسێك بکەیت و ئەزانی چاتەکە زانیاری تایبەتی تێدا باس دەکرێت یاخود چاتی کاتییە یاخود ناردنی بەڵگەنامەیەکە باشترە لەم ڕێگەیەوە نامەی بۆ بنێریت ئەویش لەبەر دوو هۆکار:
- یەکەم: لە چاتەکە بەشی (disappearing messages) کارا بکە بۆ ئەوەی دوای ٢٤ کاتژمێر ڕاستەوخۆ چاتەکان نەمێنن ئۆتۆماتیکی.
- دووەم: ئەگەر چاتەکان سکرین بکرێت ڕاستەوخۆ دەرەکەوێت لە خوارەوە و لەژێر نامەکە دەنووسرێت بۆ ئاگاداری کە کەسی بەرامبەر چاتەکەی سکرین کردووە.
سەرچاوەکان
355 بینین