بۆچی بۆ وەڵامی پرسیارێکی ئایینی یان تەفسیری قورئانی پیرۆز بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروست نییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-22-15:41:00 - کۆدی بابەت: 13254
بۆچی بۆ وەڵامی پرسیارێکی ئایینی یان تەفسیری قورئانی پیرۆز بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروست نییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەشێکی زۆری وەڵامی ئەو پرسیارانەی پەیوەستن بە واتا و تەفسیری قورئانی پیرۆز لە زیرەکی دەستکردەوە کە پرسیاریان لەسەر کراوە وەڵامەکانیان هەڵەن.

بۆ نموونە ئەگەر پرسیاری ژمارەی ئایەتێکی دیاریکراوی لێبکەیت یان ڕوونکردنەوەی ئایەتێك داوا بکەی زۆرجار وەڵامی هەڵە دادەنێت، ئەمە جگە لە واتای ناڕوون و ناڕاست چونکە ئایەت و سوڕەتەکان ئەگۆڕێت و واتاکانیشی ئەگۆڕێت.

چەند نموونەیەک

  • سوورەتی (الوطن) و سوورەتی (الجبل) و چەند سورەتێکی تر بوونیان نییە لە قورئان، بەڵام زیرەکی دەستکرد دروستی کردووە و زانیاری تەواویشت ئەداتێت دەربارەیان و ئەڵێت پێکهاتوون لە چەند ئایەت و چۆن دابەزیون.
  • پرسیاری لێ کراوە وشەی جزاء لە کوێیە و ڕوونکردنەوەی و واتای چییە؟ لەوەڵامدا ئایەتێکی هێناوەتەوە و ئەمیش بوونی نییە و بە شێوەی هەڵە تەفسیری کردووە.


سەرچاوەکان



55 بینین