ئەو کەس و حاڵەتانە کێن کە لە ئینتەرنێت نامەیان نارد نابێت وەڵامیان بدەیتەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-23-21:10:00 - کۆدی بابەت: 13263
ئەو کەس و حاڵەتانە کێن کە لە ئینتەرنێت نامەیان نارد نابێت وەڵامیان بدەیتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە ئینتەرنێت لە زۆر ڕێگەوە دەکرێت دووچاری فێڵلێکردن و زیان ببیتەوە، بە تایبەت لەڕێی نامەگۆڕینەوە لەگەڵ کەسی نەناسراو و بەشکردنی زانیارییە تایبەتییەکانت. زۆرن کەسانێک کە کەوتوونەتە تەڵەوە و بوونەتە قوربانی ئەو شتانە. بۆیە هەرکاتێک تووشی ئەو جۆرە کەسانە بووی یان وڵامیان مەدەرەوە یان بلۆکیان بکە.

گرنگترین ئەو حاڵەتانەی نابێت وەڵامی نامەکانیان بدەیتەوە

  • ژنی مالیزی و پاکستانی و هیندی و تایلەندی، ئەو ژنانەی کە وێنەی پرۆفایلەکانیان لە دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەچێت، زۆرێکیان پێت دەڵێن پارە و سامانێکی زۆرم هەیە، تەنیا وێنەیەکی خۆت بنێرە یاخود یەكتر بناسین، بەهیچ جۆری وەڵامیان مەدەرەوە.
  •  بانکەکان، هەندێک بە ناوی بانکەکانەوە لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەوە پەیوەندیت پێوە دەکەن و پێت دەڵێن کە ئۆتۆمبێلێک یان بڕە پارەیەکت بردووەتەوە لە کاتێکدا تۆ بە هیچ شێوەیەک بەشداریت نەکردوە لە هیچ پێشبڕکێیەک، لەو ڕێیەوە داوای زانیاری بانکی تایبەتیت لێ دەکەن و دووچار و ڕووبەڕووی دزین دەبیتەوە.
  • زۆرجار هاوڕێیەکت یان کەسێکی نەناسراو داوای ناردنی پارە دەکات بۆ سەر حیسابێك یان بۆ کەسێكی نەناسراو بەبێ هۆیەکی ڕوون.
  • کەسێک بەبێ هیچ هۆکارێک یان هۆکاری ناڕوون و نامۆ داوای وێنەی تەسکەرە و کارتی زانیاری یان پاسەپۆرت یان زانیاریەکی تایبەتت لێ دەکات.
  • کچێك بە پڕۆفایلێکی نامۆ و فەیک یان پرۆفایلەکەی تازەیە، لەناکاو پەیوەندیت پێوە بکات و بڵێ با یەکتربناسین.
  • کەسێکی نەناسراو کارێکت پێشکەش بکات بە ئۆنڵانین، واتا لەڕێی ئینتەرنێتەوە ئەویش زۆرجار دەڵێن لە ماڵەوە دانیشە و چاوەڕێی هاتنی مووچەکەت بکە یان دەڵێن وەرە شوێنێکی دیاریکراو بۆ هەلی کار واتا پارە لەبەرامبەر هیچ ماندووبوونێک وەرناگری.
  • کەسێك لینکێکی نەناسراوی نارد یان وێنەیەکی نامۆی نارد بەهیچ جۆرێک مەیکەرەوە. 
  • هەرچی وێنەت هەیە لە گرووپ یان چاتی تایبەتی نێوان هاوڕێکانت بیسڕەوە، چونکە کەس شایەنی متمانە نییە.


سەرچاوەکان



124 بینین