چۆنیەتی بەخێوکردنی پشیلە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-19:02:00 - کۆدی بابەت: 13305
چۆنیەتی بەخێوکردنی پشیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی بەخێوکردنی پشیلە، (بە عەرەبی: كيفية تربية القطط، بە ئینگلیزی: How to raise cats)، هەرچەندە بەخێوکردنی پشیلە بۆ زۆر کەس جێگەی خۆشحاڵییە، بەڵام پێویستی بە دابینکردنی چەندین پێداویستی سەرەتایی هەیە.

پێداویستییە سەرەتاییەکانی بەخێوکردنی پشیلە

١. خواردن

خۆراکی باش بۆ پشیلە دەبێت پشت بە چەندین هۆکار ببەستێت، وەک تەمەن و ئاستی چالاکییەکان و تەندروستی ڕەنگە پزیشکی ڤێتێرنەری یارمەتیدەر بێت لە پشکنینی پشیلەکە و دیاریکردنی باشترین خۆراکی گونجاو بۆی و پاک ڕاگرتنی. ئەگەر پشیلە نیشانەکانی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، سکچوون، ڕشانەوە، یان بێهێزی بۆ زیاتر لە دوو ڕۆژ دەرکەوت، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ئەم نیشانانە تا بتوانرێت چارەسەر بکرێت.

٢. پاک و خاوێنی

پشیلە بە توانای پاراستنی پاکوخاوێنی بۆ ماوەیەکی باش جیا دەکرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا باشترە بە بەردەوامی بە پاکی بهێڵدرێتەوە، ئەمەش پاکوخاوێنی گشتی خۆی دەپارێزێت و هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە.

٣. شێوازی هەڵگرتنی

بۆ ئەوەی پشیلە بە دروستی هەڵبگیرێت، دەبێت دەستێک لە پشت قاچەکانی پێشەوەی پشیلەکەوە دابنرێت و دەستەکەی تریش لە پشتیەوە، ئاگاداری ئەوە ببیت کە پشیلەکە تەنها بە مل یان قاچی پێشەوە هەڵنەگریت.

٤. شوێنی نیشتەجێبوون

بۆ پاراستنی پشیلە لە نەخۆشییە درمەکان و مێشوولە و مەترسی سەگ و ئۆتۆمبێل، باشترە شوێنی نیشتەجێبوونی پشیلەکان لەناو ماڵدا لە شوێنێکی پاک و وشک و گەرمدا بێت کە بەردەوام پاک بکرێتەوە.

٥. سندوقی زبڵ و خاشاک

بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی ماڵەکە واباشە سندوقی زبڵدان بۆ پشیلە دابنرێت کە بتوانێت بە شێوەیەکی سەلامەت و پاک و خاوێنی خۆی ڕزگار بکات بۆیە باشترە ئەم سندوقە لە شوێنێکدا دابنرێت کە بە ئاسانی دەستیان پێ بگات، بە لەبەرچاوگرتنی وردە وردە دوورکەوتنەوە لە گۆڕینی شوێنەکەی جگە لە حاڵەتە پێویستەکان هەروەها پێویستە سندوقەکە ڕۆژانە پاک بکرێتەوە چونکە پشیلە بەکاری ناهێنن ئەگەر پیس و بۆن ناخۆش بن.

٦. چاودێری ته‌ندروستی

باشتر وایە ئەگەر پشیلەکە نەخۆش بوو یان بریندار بوو دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشکی ڤێتێرنەری بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ساڵانە لانیکەم جارێک پزیشک پشیلەکە ببینێت.

٧. ناسنامە

ئەگەر دەتەوێت پشیلەکە ببەیتە دەرەوە بۆ سەیرانکردن، باشترە ناسنامەی بۆ دابنێیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لە گەڕانەوەی ئەگەر ون بوو.

٨. خووی تەندروست لەکاتی بەخێوکردنی پشیلەدا

بەخێوکردنی پشیلە بێ مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی و میکرۆب نییە بۆ ئەو کەسانەی کە مامەڵە لەگەڵ پشیلەدا دەکەن، بۆیە باشترە لە کاتی بەخێوکردنی پشیلەدا پابەندبن بە خووی تەندروستەوە، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

  • دەستەکانت بە ئاو و سابوون بشۆ لەکاتی دەست لێدان لە پشیلە و یاریکردن لەگەڵیان و لەکاتی پاککردنەوەی سندوقی پاشماوەکانیان.
  • لەکاتی کارکردندا دەستکێش لەبەر بکە لەو باخچەیەی کە پشیلەکەی تێدایە.
  • پشیلە لە ژوورەوە بهێڵەرەوە و دووریان بخەرەوە لە ئاژەڵە بێسەرپەرشتەکان لە دەرەوە.
  • ڕاهێنانی پشیلە بۆ بەکارهێنانی سندوقی پاشماوەی خۆیان.
  • جار جار سەردانی پزیشک بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنین و هەڵسەنگاندنی پزیشکی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی گواستنەوەی نەخۆشیەکان.

هەڵە باوەکان لە کاتی بەخێوکردنی پشیلەدا

بەخێوکەرانی پشیلە هەڵەی زۆر دەکەن، بەتایبەتی کاتێک یەکەم ئەزموونی بەخێوکردنی پشیلەیە و هەندێک لەو هەڵانەش بەم شێوەیەیە:

١. کەمتەرخەمی لە بڕینی نینۆکی پشیلە

پشیلە نینۆکی تیژیان هەیە، کاتێکیش بەبێ بڕین بۆ ماوەیەکی زۆر گەشە دەکات، بە ئازارەوە درێژ دەبێتەوە بۆیان ئەگەر بۆ خراپکردن بەکاری نەهێنیت بۆ بڕین بۆیە باشترە جار جار نینۆکەکانیان ببڕیت، لە هەمان کاتدا گرنگی پێبدەیت نەهێشتنی نینۆکەکان چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئازار بۆ پشیلەکە و هەروەها ڕەفتارێکی نایاساییە لە هەندێک وڵاتدا، لەنێو ئەو کاتانەی کە پێشنیار دەکرێت بۆ بڕین هەڵبژێردرێت: کاتەکانی ماندوێتی پشیلە، یان ئەو ساتەی کە لە خەوێکی قووڵەوە لە خەو هەڵدەستێت.

٢. کڕینی خواردن بۆ پشیلە

ڕەنگە هەندێک جار خواردنی هەرزان بۆ پشیلە نەگونجاو بێت، بۆیە واباشە پێش کڕینی پێکهاتەکانی بەرهەمەکە بپشکنرێت و دڵنیابن لەوەی کە هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی تێدایە کە پشیلە پێویستی پێیەتی، چونکە دەبێت خۆراکەکە بە شێوەیەکی سەرەکی ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتینی تێدابێت، ئەمە جگە لە پێویستی لە هەڵبژاردنی ئەو بەرهەمانەی کە ڕێژەیەکی کەمی کاربۆهیدراتیان تێدایە بۆ ئەوەی کاربۆهیدراتەکان نەبنە هۆی زیادبوونی کێشی پشیلەکە و ببێتە هۆی دەرکەوتنی نەخۆشی.

٣. چاوپۆشی لە چارەسەرکردنی پشیلە بۆ نەخۆشییەکان

پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی ڤێتێرنەری بکەیت کاتێک هەست بە دەرکەوتنی نەخۆشییەک دەکەیت لە پشیلەدا.

٤. دابینکردنی بڕێکی زۆر خۆراک بۆ پشیلە

پشیلەکان تەنها پێویستە ئەو بڕە خۆراکەیان بۆ دابین بکرێت کە پێویستیانە، چونکە پشیلەکە ئامادەیە بۆ زیادبوونی کێشی لەش ئەگەر بڕی ئەو خۆراکەی بۆی دابین دەکرێت لە پێویستیەکەی زیاتر بێت دەتوانیت سەردانی پزیشکی ڤێتێرنەری بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە پەرەپێدانی خۆراکێکی گونجاو خۆراک بۆ پشیلە بەگشتی، پێویستی پشیلە بە خۆراک بەپێی تەمەنیان دەگۆڕێت.

٥. کەمتەرخەم لە پشکنینی پشیلە بە شێوەیەکی وەرزی

پێوسیتە پشیلە جار جار ببردرێت بۆ لای پزیشکی ڤێرتەرنەری  بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تەندروستە و دوورە لە نەخۆشی، چونکە ڕەنگە نەخۆشیەکانی پشیلە گەشە بکەن بەبێ ئەوەی خاوەنەکانیان هەستیان پێبکات و لەنێو ئەو شتانەی کە پزیشکی ڤێتێرنەری پشکنینیان بۆ دەکات ئەمانەی خوارەوەن: 

  • مووی پشیلە
  • گوێ
  • ددانەکان
  • چاوه‌كان
  • پێستی ژێرموو
  • پشکنینی کێش
  • پشکنینی خوێن

سوودەکانی بەخێوکردنی پشیلە

بەخێوکردنی پشیلە چەندین سوودی دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

  • کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە سترێس، کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە پشوو و ڕازیبوون.
  • هەستکردن بە وزە و گەنجی و چالاکی و زیادکردنی هەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە کەسانی دیکە.
  • دروستکردنی کەشێکی خۆشی و شادی و پێکەنین لە سەرتاسەری ماڵدا، لە هەمان کاتدا هەستکردن بە ئارامی زیاد دەکات.
  • یارمەتیدانی منداڵان بۆ فێربوونی چەندین وانە لە متمانە، هاوسۆزی، خۆشەویستی و گرنگیدان.
  • کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی و هەستیاری لەکاتی بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان لە کاتی منداڵییدا لە منداڵاندا، بەپێی ژمارەیەک لێکۆڵینەوە لە بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

زیانەکانی بەخێوکردنی پشیلە

  • هەڵوەرینی مووی پشیلە لە ڕادەبەدەر، کە پێویستی بە هەوڵێکی زۆر هەیە لە پاککردنەوەی بەردەوام و وەرزی ماڵدا.
  • ڕەنگە ئارەزووی بەردەوامی پشیلە بۆ خراپکردنی شتەکان خاوەن پشیلە بێزار بکات چونکە گرنگی بە کەل و پەلی ناوماڵیان دەدەن.
  • فۆبیای پشیلە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەیەکی زۆر، چونکە ڕەنگە هەندێک کەس خۆیان لە سەردانیکردنی ماڵێک بپارێزن کە خاوەنەکەی پشیلەیان هەیە.
  • تێچووی زۆری پزیشکانی ڤێتێرنەری و پێویستی سەردانیکردنیان بەردەوام، ئەمەش پێویستی بە تەرخانکردنی دارایی هەیە بۆ چاودێری تەندروستی پشیلەکە.
  • پشیلە زۆر حەزی لە ڕاوکردنی نێچیری بچووکە، تەنانەت ڕەنگە لەگەڵ خۆیان بیهێننە ماڵەوە.
  • پشیلە لە ڕادەبەدەر سەرسەختە و ڕەتیدەکاتەوە فەرمان وەربگرێت و بە ئاسانی گوێڕایەڵی بکات.
  • پێچانەوەی پشیلە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەبێ مەبەست گاز لە خاوەنەکانیان بگرن.
  • ئەرکەکانی پاککردنەوەی ڕشانەوەی پشیلە زۆرجار.
  • پشیلە کاتێک پێش خاوەنەکەی لە خەو هەڵدەستێت، تووشی ناڕەحەتی دەبێت و ئەمەش ڕەنگە بەیانی زوو بێت یان تەنانەت لە نیوەی شەودا.


سەرچاوەکان



24 بینین