شێوازەکانی سپیکردنەوەی ددان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-08-26-14:14:00 - کۆدی بابەت: 14345
شێوازەکانی سپیکردنەوەی ددان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شێوازەکانی سپیکردنەوەی ددان (بە ئینگلیزی: Teeth whitening methods، بە عەرەبی: طرق تبيض الأسنان) چەند پێکهاتەیەکی سروشتی هەن دەتوانرێت لە سپیکردنەوەی دداندا سوودیان لێوەربگیرێت، لەوانە:

ئاوی ئۆکسیجێنی، هایدرۆجێن پیرۆکسید

هایدرۆجین پێرۆکسید بە مادەیەکی سروشتی سپیکەرەوە دادەنرێت کە ئەگەر لەگەڵ هەویری ددان تێکەڵ بکرێت لەو بەکتریایانەی کە هێرش دەکەنە سەر دەم ڕزگارت دەکات. لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڵچەکردنی ددانەکان بە هەویرێکی ددان کە هایدرۆجین پێرۆکسیدی تێدایە لەگەڵ سۆدەی نانخواردن ڕۆژانە دووجار بووەتە هۆی سپیبوونەوەی ٦٢%ی ددانەکان لە ماوەی شەش هەفتەدا. دەتوانرێت هایدرۆجین پێرۆکسید وەکو دەم شۆردن بەکاربهێنرێت بە شلکردنەوەی بە ئاو بۆ ئەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەبێت، یان تێکەڵەیەکی هەویری ددان دروست بکەن بە تێکەڵکردنی دوو کەوچکی چێشت هایدرۆجین پێرۆکسید لەگەڵ کەوچکێک سۆدەی نان، پاشان فڵچەکردنی ددان لەگەڵیدا.

سرکەی سێو

سرکەی سێو پێکهاتەی سروشتی بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان دابین دەکات ئەمەش بە نوقمکردنی فڵچەی ددان لە سرکەدا ئەنجام دەدرێت، پاشان ددانەکان بەوەوە دەشۆرێن، هەروەها دەمیش بە باشی دەشۆردرێت لە کاتی پەیڕەوکردنی ئەم ڕێگایەدا دەبێت وریایی بگیرێتەبەر، چونکە سرکەی سێو ترشە.

ئاوی لیمۆ

ئاوی لیمۆ بەشدارییەکی زۆر دەکات لە پرۆسەی سپیکردنەوەی ددانەکان دەتوانیت سوود لەم تایبەتمەندییە وەربگریت بە بەکارهێنانی پەنجە یان قوماشێکی نەرم ئاوی لیمۆکە لەسەر هەموو ددانەکان بۆ ماوەی تەنها چەند چرکەیەک دابنرێت. زۆرترین لابردنی کەڵەکەبووی پلاکی ددانەکان پێشکەش دەکات ئەمەش بە نوقمکردنی فڵچەی ددان لەناو تێکەڵەکەدا ئەنجام دەدرێت، پاشان ددانەکان بەوەوە دەشۆرێن، پاشان دەم بە ئاوی گەرم دەشۆردرێت بۆ ئەوەی کاریگەری ترشی لیمۆ نەتوانێت هیچ زیانێک بە مینای ددان بگەیەنێت.

ترشی مالیک

ترشی مالیک وەک سپیکەرەوەی سروشتی ددان بەکاردێت، بەو پێیەی لە زۆر جۆری میوەدا هەیە، وەک شووتی دەتوانرێت بە وردکردنی شووتی و دانانی لەسەر ددانەکان تەنها بۆ ماوەی پێنج خولەک بەکاربهێنرێت.

بنێشت جوین

هەڵبژاردنی جۆری بنێشت بەشدارە لە کەمبوونەوەی کەڵەکەبوونی پلاکی ددانەکان، هەربۆیە پێشنیار دەکرێت ئەو جۆرەی بنێشت بجوێت کە زایلیتۆلی تێدایە، چونکە ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی پلاکی ددانەکان.


سەرچاوەکان



55 بینین