سوودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ ددان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-10-06-17:20:00 - کۆدی بابەت: 14817
سوودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ ددان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ ددان (بە ئینگلیزی: The Benefits of Olive Oil for Teeth، بە عەرەبی: فوائد زيت الزيتون للأسنان) زەیتی زەیتوون لە گوشینی میوەی زەیتوونەوە دەستدەکەوێت کە بەشێوەیەکی زۆر لە ناوچەی دەریای ناوەڕاستدا گەشە دەکات. زەیتی زەیتوون بە پلەی یەکەم لە خۆراکی مرۆڤدا بەکاردێت چونکە توخمە خۆراکیەکانی تێدایە کە زۆر گرنگن بۆ تەندروستی، وەک چەوری باش و ڤیتامین و ترشە چەوریەکان، بۆیە لە زۆربەی خۆراکە عەرەبییەکان و لە زەڵاتەدا هەیە هەروەها بەکارهێنانی تریشی هەیە، بۆ نموونە وەکو مەڵهەمێک کە دەدرێت لە جەستە بۆ ڕزگاربوون لە زۆرێک لە نەخۆشییە ناوەکی و پێستییەکان، هەروەها لە زۆرێک لە پیشەسازییەکاندا بەکاردەهێنرێت، وەک سابوون و زەیتی قژ و جوانکاری و کرێمی چارەسەری هەروەها لە پیشەسازی دەرمان تا ئێستاش بەکاردەهێنرێت هەروەها لە داگیرساندنی سۆبەی ڕۆن لە ڕابردوودا بەکاردەهات.

چاندنی زەیتوونی سەوز و ڕەش لە زۆر وڵاتدا بەربڵاوە، بە لە پێشینەیی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و هەندێک لە وڵاتی مەغریب (جەزائیر و تونس و مەغریب) هەروەها لە سوریا و ئوردن و فەلەستین دەچێنرێت ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسێنەر و چەورییە ناتێرەکانە بە ڕێژەیەکی زۆریش، جگە لە ڤیتامین D و ڤیتامین E، ڤیتامین K، کارۆتین، ترشی ئۆلیک، ترشی پاڵمیتیک، و فلاڤۆنۆیدەکان.

سوودە گشتیەکانی زەیتوون بۆ تەندروستی

  • یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات چونکە چەوری باشی تێدایە کە کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە لەش دەردەکات، کە کەڵەکەبوونی دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن و لەناکاو جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک کە لە ئەنجامی نیشتنی کۆلیسترۆڵ لەسەر لوولەکانی خوێن و خوێنبەرەکان دروست دەبێت.
  • هەروەها دەکرێت زەیتی زەیتوون یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.
  • نیشانەکانی نەخۆشی زراو و نەخۆشیەکانی تر کەمدەکاتەوە کە بەهۆی هەوکردن لە جەستەدا دروست دەبن.
  • تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشتر دەکات و پرۆسەی هەرسکردن ڕێکدەخات.
  • تەندروستی مێشک دەپارێزێت.
  • پاکژکەرەوەی دەم و دژە بەکتریایە کە دەبێتە هۆی خراپبوونی ددان یان هەوکردنی پووک.

سوودە تەندروستییەکانی زەیتی زەیتوون بۆ ددان و دەم

زەیتی زەیتوون بەرەنگاریی هەوکردنی پووک و برینی پووک دەبێتەوە، هەروەها بە لابردنی بەکتریا و کەڕوو و دژە بەکتریای ناو دەم و سپیکەرەوەی سروشتی ددانەکان دادەنرێت. لە بەیانیاندا دەم بە زەیتی زەیتوون پاکبکرێتەوە بۆ ماوەیەک کە زیاتر نەبێت دە خولەک، ئەمە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی ددان و هەستیاری، هەروەها بەسوودە بۆ لابردنی ڕەشبوونەوەی پووک و لێو کە زۆرجار مرۆڤەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام باشتر وایە دوای بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون لە دەمدا قووت نەدرێت چونکە لەم کاتەدا پیس بووە لەگەڵ میکرۆبی دەم.


سەرچاوەکان



28 بینین