چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکی ژەهراوی

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-08-12-17:54:00 - کۆدی بابەت: 13994
چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکی ژەهراوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکی ژەهراوی (بە ئینگلیزی: How to deal with a toxic relationship، بە عەرەبی: كيفية التعامل مع العلاقة السامة) بۆ ئەوەی ژیانێکی باش و تەندروستمان هەبێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ژیان گرنگن، بەڵام ئەمە هەموو پەیوەندییەکان ناگرێتەوە، هەندێک کەس بە قسەی ناشرین یان خراپ بەکارهێنان دەناسرێنەوە، ڕەنگە پەیوەندی خراپ و زیانبەخش لە هەموو جۆرەکانی پەیوەندی مرۆڤدا ڕووبدات، جا چ ڕۆمانسی بێت یان هاوڕێیەتی، هاوکاران لە شوێنی کار، یان تەنانەت لەگەڵ ئەندامێکی خێزاندا.  

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکی ژەهراوی 

ڕەنگە زۆر کەس وا بزانن کە پەیوەندییەکی ژەهراوی دەناسرێتەوە بە شکستهێنانی، بەڵام ئەمە هەمیشە وا نییە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی ژەهراوی چارەسەر بکرێت، دەبێت هەردوو لایەنی پەیوەندییەکە ئارەزووی گۆڕانکارییان هەبێت، ئەگەرنا ئەگەری ڕوودانی گۆڕانکاری زۆر  نزم دەبێت. 

  • قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی: ئەگەر هەردوو هاوبەشەکە بزانن کە پەیوەندییەکە ناتەندروستە و بیانەوێت باشتری بکەن، ئەوا داننان بەوەی کە ڕەفتارەکانی پێشوو زیانی بە پەیوەندییەکە گەیاندووە، شتێکی باشە بۆ هەردوو لایەن، بەو پێیەی ئەمە ڕەنگدانەوەی گرنگیدان بە خود و هۆشیاری و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیە. 
  • ئامادەیی بۆ گۆڕانکاریکردن لە پەیوەندییەکەدا: ئەگەر هەردوو هاوبەشەکە ئامادەبن پەیوەندییەکەیان باشتر بکەن، ئەمە ڕەنگە لە ڕێگەی ئارەزووی قووڵکردنەوەی گفتوگۆکان یان تەرخانکردنی ماوەیەکی ڕێکوپێک بێت بۆ بەسەربردنی کاتێکی چێژبەخش لە نێوانیاندا. 
  • گۆڕینی ڕەفتاری تاوانبارکردن بۆ تێگەیشتن: ئەگەر هەردوو لایەنی پەیوەندییەکە بتوانن گفتوگۆکە لە تاوانبارکردن دوور بخەنەوە بەرەو تێگەیشتنێکی زیاتری ببەن لەوانەیە بتوانرێت پەیوەندییەکە باشتر بکرێت. بۆ نموونە، ڕەنگە کەسێک لە وتنی ئەم دەستەواژەیە بگۆڕێت: "ئەوە خەتای تۆ بوو"، یان "تۆ هەمیشە ئەو کارە دەکەیت"، بگۆڕێت بۆ ئەم دەستەواژەیە "ڕەنگە ئێمە بە هەڵە لە یەکتر تێگەیشتین و با هەوڵ بدەینەوە"، یان "من تێدەگەم بۆچی هەست بە خراپیی و سترێس و ناڕەحەتی دەکەیت "ئایا دەتوانین پێکەوە کار لەسەر ئەمە بکەین؟" 
  • کراوەیی بەرامبەر بە یارمەتی دەرەکی: لە هەندێک کاتدا، ڕەنگە یارمەتی پێویست بێت بۆ ئەوەی شتەکان بگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی خۆیان، جا چ لە ڕێگەی ڕاوێژکاری تاکەکەسی یان ڕاوێژکاری لەگەڵ هاوسەرەکانی تر، یان بەدەستهێنانی یارمەتی تایبەتمەند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندی. 

ئامۆژگاری بۆ چاککردنی پەیوەندییەکی ژەهراوی 

زۆربەی پەیوەندییە ژەهراویەکان  زۆرجار لە ئەنجامی زۆرێک لە کێشە درێژخایەنەکان ڕوودەدەن  یان لە ئەنجامی ئەو پرسانەی کە لە پەیوەندییەکانی پێشووەوە چارەسەر نەکراون. چاککردنەوەی پەیوەندییەکی ژەهراوی کات و هەوڵێکی زۆری دەوێت و بۆ ئەوەی مرۆڤ بەردەوام بێت لە پێشکەوتن بەرەو سەرکەوتنی پەیوەندییەکە، دەبێت سەرنج بدات بۆ هەندێک بابەتی گرنگ. 

  • لەڕادەبەدەر باسی ڕابردوو مەکە. 
  • بەرەنگاری گەڕانەوەی بەردەوام بۆ سیناریۆ نەرێنییەکان ببنەوە. 
  • سەیرکردنی بە سۆزەوە 
  • دەستکردن بە چارەسەر
  • دەبێت لایەنێکیان هێمن بێت گەر دەمەقاڵێ ڕویدا هەوڵی چارەسەری بدات لەڕێگەی گفتوگۆوە. 
  • پێویستە لە مامەڵەکانتدا میهرەبان بیت و گاڵتە بە کەسی بەرامبەر نەکەیت. 
  • بەرپرسیارێتی وەربگرە، هەردوو لایەن دەبێت دان بەوەدا بنێن کە دەبنە هۆی ژەهراویبوون لە پەیوەندییەکەیاندا. 
  • پێویستە هەردوو لایەن بە تاک بە تاک دیاری بکەن کە چییان دەوێت و چییان پێویستە لە پەیوەندییەکە و سنووری کەسی لە کوێدایە. 

وازهێنان لە پەیوەندییەکی ژەهراوی  

بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییە ژەهراوییەکە دوو بژاردە هەیە: یان چاککردنەوەی یان جێهێشتنی و وازهێنانە  بەجۆرێک کە ئەمە باشترین بژاردە بێت بۆ ئەوان، ئەگەر تەندروستییان کاریگەری لەسەر ئەم پەیوەندییە هەبوو، یان زیاتر زیانیان پێگەیشت لەوەی کە سوودیان لە پەیوەندییەکە دەبێت، یان کاتێک جۆرێک لە سووکایەتیکردن هەبێت، ئەوا دەبێت کەسەکە لێرە بەهای خۆی هەڵسەنگێنێت و خۆی بپارێزێت، وەک هەوڵدان بۆ وەرگرتنی یارمەتی بۆ ئەوەی پەیوەندییەکە بەجێبهێڵێت، ڕەنگە گرنگ بێت پشتگیری لە چارەسەرکەران وەربگرێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکە بە سەلامەتی بەجێبهێڵێت. 

نیشانەکانی ئەوەی کە تۆ لە پەیوەندییەکی ژەهراویدایت 

  • هەستکردن بە ناڕازیبوون بە ڕادەیەک لە خۆت، بە جۆرێک هەست دەکەیت ئەوەی لەناو پەیوەندییەکەتدا ئەنجامی دەدەیت ڕاست نییە. لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا کەسەکە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ سەلماندنی بەهای خۆی.
  • لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا، ڕەنگە مرۆڤ خۆی ببینێتەوە کە بەپێی سروشت و کەسایەتی ڕاستی خۆی ڕەفتار ناکات، بەجۆرێک هەست بە ناچاری دەکات کە گرنگی بە هەموو کار و قسەکانی بدات و بەردەوام چاودێری خۆی بکات، ڕەنگە کەسەکە بەردەوام هەست بە ناچاری بکات دووجار بیربکاتەوە پێش ئەوەی قسە بکات. وەک چۆن دەترسێت لە وروژاندنی بابەتەکان و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ترسی لە کاردانەوەی لایەنی بەرامبەر. 
  • لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا، کەسە ژەهراوییەکە بەردەوام دەبێت لە نائومێدکردنی هاوبەشەکەی یان ئەو کەسەی کە پەیوەندییەکەی لەگەڵدایە، کەسەکەش بەردەوام هەست دەکات کە ئەو کێشەکەیە، چونکە کەسە ژەهراوییەکە خۆی لە بەرپرسیارێتی لە کارەکانی کە ئەنجامی داوە بەدووردەگرێت و ئەوی دیکە تاوانبار دەکات. ئەمەش لە لایەنی بەرامبەردا ئەو هەستە بەهێزتر دەکات کە ئەو کەسە کە کێشەکان دروست دەکات و ئەو سەختییانەی کە لە پەیوەندییەکەدا هەیە بەهۆی ئەوەوەیە. 
  • لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا، کەسەکە دەست دەکات بە کشانەوە لە بەشداریکردن لە چالاکییەکان یان بینینی کەسانی دیکە لە ژیانیدا. 
  • کەسەکە هەست بە بێڕێزی و بێ بەهایی و  دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەکات. 
  • لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا گرنگی هەستی لایەنی بەرامبەر لە پلەی دووەمدا دێت و هەست ناکات لە باشترین باری سۆزداری و دەروونی خۆیدایە لەگەڵ کەسی ژەهراوی. 
  • کەسێک لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا هەست بە تەنیایی دەکات، هەست بە کەمی متمانە دەکات و لەڕادەبەدەر ئیرەیی دەبات، کەسەکە هەست دەکات کە بەرپرسیارە لە دڵخۆشی کەسی بەرامبەر، هەروەها لەوانەیە کەسەکە بەرکەوتەی ئازاردانی جەستەیی و دەروونی بێت.


سەرچاوەکان



48 بینین