ناوهڕۆك
ناساندن
بەکارهێنانی قەترەی چاو بە یەکێک لە خێراترین و کاریگەریترین ڕێگاکانی چارەسەرکردنی وشکبوون و خورانی چاو دادەنرێت. لەبەرئەوەی شێداری لەناو چاودا کەمە یان نییە، بەکارهێنانی یارمەتی شێدارکردنی چاوەکان دەدات. دەکرێت ئەم هەڵبژاردەیە بەبێ ڕێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێت و لە دەرمانخانەکان بەدەست بهێنرێت، بەڵام ئەو کەسانەی هاوێنەی چاو بەکاردەهێنن، دەبێت ئاگاداربن و ئەو جۆرانە بکڕن کە لە کاتی بەکارهێنانی هاوێنەش گونجاوە.
هەندێك زانیاری گرنگ دەرباری قەترەی چاو
- ئەگەر تۆ مەڵهەمی چاو و قەترەی چاوت بەیەکەوە بۆ نووسراو بوو، ئەوا پێویستە سەرەتا قەترەی چاوەکەت بەکاربهێنیت دوای ٥ بۆ ١٠ خولەک ئینجا مەرهەمی چاوەکەت بەکاربهێنە تا سوود لە هەردووکیان وەربگریت.
- ئەگەر چەند قەترەیەکی جیاوازت بۆ نووسراو ڕاستەوخۆ دوای یەکتر بەکاریانمەهێنە، دەبێت ٥ بۆ ١٠ خولەک نێوانیان هەبێت.
- پاش کردنەوەی قەترەی چاوەکەت بەرواری کاتی یەکەم بەکارهێنانی لەلای خۆت بنووسە، چونکە زۆربەی ئەو قەترانەی کە ماددەی پارێزەریان تێدایە ئەتوانی هەتا ٣ مانگ بەکاریانبهێنیت، بەڵام ئەو قەترەی چاوانەی کە ماددەی پارێزەریان تێدا نییە ئەتوانی هەتا ١ مانگ بەکاریانبهێنیت هەرچەندە بەرواری بەسەرچوونیشیان مابێت.
- لابردنی عەدەسەی چاو پێش بەکارهێنانی قەترەی چاو، چونکە ئەو ماددە پارێزەرەی کە لەناو قەترەی چاو هەیە ئەتوانێت کارلێک بکات لەگەڵ عەدەسەی چاوت و ببێتە هۆی هەستیاری چاو.
- ئەوانەی کە وشکی چاویان هەیە دەبێت ئەو قەترەی چاوانە بەکاربهێنن کە ماددەی پارێزەریان تێدانییە، چونکە زۆربەیان خودی خۆیان دەبنە هۆی وشکی چاو واتا (preservative free).
- قەترەی چاو ئەتواندرێت بۆ لووت و گوێ بەکاریبهێنین، بەڵام قەترەی لووت و گوێ ناتواندرێت بۆ ناو چاو بەکاربهێندرێت مەگەر خۆی لەسەری نووسرابێت.
- کاتێک قەترەی چاو بەکاردەهێنیت پێویستە نووک و سەری قەترەکە بەر ناو چاوت نەکەوێت، چونکە ئەگەری چوونەژوورەوەی بەکتریای هەیە لە چاوتەوە بۆ ناو بوتڵی قەترەی چاوەکەت و دەکرێت ببێتە هۆی پیسبوونی قەترەی چاوەکەت.
- ئەگەر پێت گوترابوو کە مەڵهەمی چاوەکەت یەک جار بەکاربهێنە ئەوا شەوان پێش خەوتن بەکاریبهێنە.
- قەترەی Timolol کە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە زەختی چاویان هەیە، نابێت بەکاربهێندرێت لەو کەسانەی کە ڕەبۆیان هەیە.
سەرچاوەکان
150 بینین