زانیاری لەسەر ئاوی سپی چاو

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-02-21:13:00 - کۆدی بابەت: 14796
زانیاری لەسەر ئاوی سپی چاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەدەسەی چاو لەکاتی ئاسایی خۆیدا تەواو شەفاف و ڕوونە بەڵام ئەگەر ئەم عەدەسەی چاوە تەڵخ بوو یان لێڵ بوو دەگوترێت ئەو چاوە ئاوی سپی یان کاتاراکتی توش بووە. ئاوی سپی لە بەتەمەنەکاندا زۆر بەربڵاوە. ئاوی سپی نەخۆشییەکی ناگوازراوەیە کە بریتییە لە لەدەستدانی عەدەسەی چاو لە شەفافیەتی و گۆڕینی بۆ ڕەنگێکی کاڵ و سپی، ئەمەش دەبێتە هۆی کەموکوڕی لە پرۆسەی بینین. هەوکردنەکە لە کەسانی بەساڵاچوودا زۆرە و چاوێک یان هەردوو چاویان پێکەوە تووشی دەبێت بەبێ ئەوەی پەیوەندییەک لە نێوانیاندا هەبێت.

هۆکارەکان

  • پیربوون، فاکتەری سەرەکی دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی خانە مردووەکانە لەناو عەدەسەدا.
  • ڕووداوی چاو و برینداربوونی ڕاستەوخۆی چاو.
  • ئاڵۆزییەکانی هەندێک نەخۆشی وەک نەخۆشی شەکرە.
  • بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی وەکو کۆرتیزۆن.

نیشانەکان

  • وردە وردە کەمبوونەوەی تیژی بینین بەبێ ئازار.
  • کاڵبوونەوەی بینین لەگەڵ گۆڕانی ڕەنگی شتەکان بۆ مەیلەو زەرد.
  • نەتوانینی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووناکییەکی گەش وەک ئەوە وایە بەبێ چاویلکەی خۆر بچیتە دەرەوە لەبەر تیشکی خۆر.
  • پێویستی ڕووناکی بەهێز لە کاتی خوێندنەوەدا.
  • دوو بینین بۆ یەک چاو.


سەرچاوەکان



45 بینین