ئاوی سپی (ئاوی مراوی)

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-24-23:17:00 - کۆدی بابەت: 851
ئاوی سپی (ئاوی مراوی)

ناوه‌ڕۆك

ئاوی مرواری (ئاوی سپی)

عەدەسەی چاو لەکاتی ئاسایی خۆیدا تەواو شەفاف و ڕوونە بەڵام ئەگەر ئەم عەدەسەی چاوە تەڵخ بوو یان لێڵ بوو دەگوترێت ئەو چاوە ئاوی سپی یان کاتاراکتی توش بووە. ئاوی سپی لە بەتەمەنەکاندا زۆر بەربڵاوە.

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی ئاوی سپی چاوەکان

  • نەخۆشی شەکرە ،
  • بەکارهێنانی هەندێک دەرمان ،
  • خۆدانە بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بۆماوەیەکی زۆر و بەبەردەوامی .
  • زەربەیەکی قایم کە دەگات بەچاو.

لەهەندێ حاڵەتی شازدا ئاوی سپی لە چاودا لە منداڵانی تازە لە دایکبووندا دەبینرێت ئەو کەسانەی کە دووچاری ئەم نەخۆشیە بوون بەتەڵخی بینین و تێکەڵاوی لەبینایدا ڕووبەڕوو بونەتەوە

چارەسەر

بۆ دەرمانیش پێویستە عەدەسەی بیلبیلە بە عەمەلیات (نەشتەرگەری) دەربهێنرێت وە عەدەسەیەکی پلاستیکی لە جێگەی دابنرێت . یاخود لە چاویلکە سوود وەربگرن.


سەرچاوەکان



1247 بینین