پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 736
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
دز - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
هەر بەیانییەک هەڵ ئەسملەم ماڵەدا، شتێ، ئەندامێکی لەشم دیار نەماوە: پەردەی ژووری گوێچکەیەکم سیمی دەمارێکی دڵم کڵاوزەڕی ئەژنۆیەکم ڕادیۆی قوڕگم پەنجەرەی ناو باڵاخانەی سییەکانم بەردی مەڕمەڕی ددانم تەلی ڕیخۆڵە باریکەم
شەپۆلی زێڕ - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
چیای ڕەنگین داوێنی کەز، نێرگس و گول گزنگ لەناو کۆشی چەما، ئارامی گرت ئاسمانی شین ئەستێرەی زیوی ڕووی سڕی شەوبۆیەکی خنجیلانە لە سێبەرا پێکەنی سەری هەڵبڕی بۆ تیشکی خۆری گەرم و گوڕ دڵۆپی قەڵبەزی وەک چوڕ چاوی هوزار شنەی شەماڵ، سروەی نازدار
کەوسەر وەکوو تەنوورەی چاوی پڕاومە - بێخود
زانیاری
هۆنراوە
کەوسەر وەکوو تەنوورەی چاوی پڕاومە دۆزەخ وەکوو تەنووری دڵەی پڕ هەڵاومە، ئاخۆ ئەلەکتریکە شەوی کردە عەینی ڕۆژ یا خۆ بڵێسەی ئاگری کوورەی بە تاومە، لەنگێزەیی بەهارە کە هەڵساوە «خاصە»، یا فرمێسکی چاوی سووری بەخوڕ داڕژاومە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
ئەستێرە و مەل و خەزان - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
ئەو گوڵەی، خەزان، وەرانی و نەمرد ئەو دڵەی، ناسۆر، لە هیوای نەکرد ئەو پڕیشکانەی، دامردنەوە بەڵام هەمیسان، گریان گرتەوە ئەو ئەستێرەیەی کشا، بۆ ناو چەم لەسەرە مەرگا، خەندەی لەسەر دەم ئەو مەلەی، بای وەشت، باڵی هەڵوەران لە بەستە وتن، نەکەوت لە ئاسمان
بۆ شاژنە جوانەکە - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
شاژنە شۆخ و شەنگەکە دڵدارە جوانە مەنگەکە مەلی، پەڕ و باڵ، هەڵوەریو ئەی غەمگینی ئاوات بەزیو ئەی وەک پرشنگی خۆرەتاو، پەرچەمی زەردی نەرم و خاو چاوی گەش، لێوی تەڕ، گۆنا یا ڕنگی کاڵ، لە گەردنا نموونەی جوانین، گەش و جوان بۆ سیس بن، کز بن، بە گریان؟! نامەکەت گەیشت، تەڕوبڕ بە هەناسەی گەرمی، وەک گڕ
ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە - بێخود
زانیاری
هۆنراوە
ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە، یا خەبەری سرووشی هەوایییە دەمی ڕۆحبەخشی نیگارە، یا نەفەسی مەسیحی سەمایییە کە دڵی بە عوقدە کرایەوە گوڵی ناشکوفتە گەشایەوە، نە ئەوە و نە ئەم، نە ئەمە و نە ئەو، هەموو موعجیزاتی خودایییە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
هێند بە دیتنت ئینتیزارم، خواردنم خوێنە و زوخاو - شێخ ئەحمەدی کۆر
زانیاری
هۆنراوە
هێند بە دیتنت ئینتیزارم، خواردنم خوێنە و زوخاو ، دڵ تەنووری پڕ لە نارم، ئاخ لەبۆ یەک قەترە ئاو ، ئاخ لەبۆ دڵ میهرەبانێ، لەفز خۆشێ، حاڵزانێ ، دڵبەری شیرین زبانێ، باوەشێن کا جێی سووتاو ، باوەشێن کا جەڕح و زامان، دڵبەری شۆخ و خەرامان ، یار وەبیر بێنێ غوڵامان، ،ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
جارانم - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
جاران، دڵم بە مەئیووسی دێڕی خەفەتی ئەنووسی تەرمی زەوقم سست ئەگەڕا کڵپەی پەژارەم ئەگەڕا جاران، هەستم تەماوی بوو هەرچیم ئەوت خەماوی بوو لە دەشتی ناسۆریما، هەر ئەگەڕام وێڵ و دەربەدەر ئەموت ئاخ، بۆ شارەزایە زاممی ساڕێژ بکردایە نە گوڵ، بەو ڕەنگە جوانەوە نە چڵ، بەو چرۆیانەوە
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ - تاهیر بەگی جاف
زانیاری
هۆنراوە
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ ، دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە ، ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم ، ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە ، مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم ، ماڵپەڕی زانیاری
دیاری - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
گریانی زۆر، هەناسەی سارد، ئەشکی خوڕ خورپەی بزێو، نائومێدی کوتوپڕ لاڵانەوەی دڵی هەژار، هەناسە خەمی دەروون، تینی ئاگری تاسە ئەمانەیەو لەمان، قووڵتر، کە هەستێ وەکوو گڕێک، لە دەروون، یان لە هەستێ دیاریی دڵدار، بۆ یارە نازدارەکەی یا، ڕازی گیان، هی گیانە بێزارەکەی
‹
1
2
...
45
46
47
48
49
50
51
...
73
74
›