ئەستێرە و مەل و خەزان - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-01-22:46:00 - کۆدی بابەت: 8872
ئەستێرە و مەل و خەزان - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

ئەستێرە و مەل و خەزان

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: دیاری

هۆنراوە: ئەستێرە و مەل و خەزان

ئەو گوڵەی، خەزان، وەرانی و نەمرد
ئەو دڵەی، ناسۆر، لە هیوای نەکرد

ئەو پڕیشکانەی، دامردنەوە
بەڵام هەمیسان، گریان گرتەوە

ئەو ئەستێرەیەی کشا، بۆ ناو چەم
لەسەرە مەرگا، خەندەی لەسەر دەم

ئەو مەلەی، بای وەشت، باڵی هەڵوەران
لە بەستە وتن، نەکەوت لە ئاسمان

وان، لەناو دڵی، منا میوانن
چەنکە نموونەی قەت کۆڵنەدانن


سەرچاوەکان



348 بینین