تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ - تاهیر بەگی جاف

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین - به‌روار: 2022-06-08
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ - تاهیر بەگی جاف
هۆنراوە

تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ ، دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە ، ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم ، ئاشقی تۆ، ماڵپەڕی زانیاری

تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟

شاعیر: تاهیر بەگی جاف
بەرهەم: دیوانی تاهیر بەگی جاف
هۆنراوە: تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ 

تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ 
دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە

ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم
ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە

مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم
نازی پاپۆچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە

من کە خۆم پشتوانی باڵا و بۆسەچینی کوڵمەتم
چی دەکەم ئاخر لە سەیری باخ و بەی، بەم دەردەوە

هەر وەکوو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین
تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بە ڕەنگی زەردەوە

یەک نەفەس چاکی نەهێنا کەعبەتەینی بەختەکەم
شەش دەرم گیراوە داماوم بە دەستی نەردەوە

ئیلتیماسی تاهیری بێچارە قەد سوودی نییە
تۆ کە دایم شەڕفرۆشی بەو دڵەی وەک بەردەوە


سەرچاوەکان