جارانم - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-06-20:03:00 - کۆدی بابەت: 8926
جارانم - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

جارانم

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: دیاری

هۆنراوە: جارانم

جاران، دڵم بە مەئیووسی
دێڕی خەفەتی ئەنووسی

تەرمی زەوقم سست ئەگەڕا
کڵپەی پەژارەم ئەگەڕا

جاران، هەستم تەماوی بوو
هەرچیم ئەوت خەماوی بوو

لە دەشتی ناسۆریما، هەر
ئەگەڕام وێڵ و دەربەدەر

ئەموت ئاخ، بۆ شارەزایە
زاممی ساڕێژ بکردایە

نە گوڵ، بەو ڕەنگە جوانەوە
نە چڵ، بەو چرۆیانەوە

نە مۆسیقای شەماڵ، هاوین
نە هاژەی ئاوی کەف زیوین

نە جریوەی مەلی سەرچڵ
نە غەمزەی کچی، ڕوومەت گوڵ

ساڕێژیان نەکرد زامی من
برینی جەرگێکی کون کون

تا پەنجەی تۆ، پەنجەی نەرم
ساڕێژی کرد، زامی گەرم

تۆ ئەڵێم خوای خۆشەویستی
کە سەرچاوەی شادی و هەستی

ئەی خۆشەویستیی نیشتمان
تۆ بووی منت کرد شادمان

ئەی گیانەکەم کە تۆم ناسی
ئیتر نەژیام، بە کەساسی


سەرچاوەکان



220 بینین