دز - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-30-20:40:00 - کۆدی بابەت: 8844
دز - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

دز

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: دز

هەر بەیانییەک هەڵ ئەسملەم ماڵەدا، شتێ، ئەندامێکی لەشم
دیار نەماوە: 
پەردەی ژووری گوێچکەیەکم
سیمی دەمارێکی دڵم. 
کڵاوزەڕی ئەژنۆیەکم. 
ڕادیۆی قوڕگم. 
پەنجەرەی ناو باڵاخانەی سییەکانم. 
بەردی مەڕمەڕی ددانم. 
تەلی ڕیخۆڵە باریکەم. 
دارتەلێکی قاچەکانم. 
تا دواجاریش مرواریی چاوێکیان دزیم. 
هەر بەیانییەک هەڵئەسم
لە م ماڵەدا، شتێ، ئەندامێکی لەشم
دیار نەماوە
کێ ئەیانبا و بۆ کوێوە چوون؟ ! 
ئەمڕۆ شەبەقیی دزم گرت
لەسەر چرپاکەم گرتمن
دزەکانیش، وای کارەسات، دزەکانیش
هەر دە پەنجەی دەسم دەرچوون! .


سەرچاوەکان



565 بینین