گرژی ماسولکە

له‌لایه‌ن: - مورید كه‌ریم - به‌روار: 2019-08-01-20:59:00 - کۆدی بابەت: 127
گرژی ماسولکە

ناوه‌ڕۆك

گرژی ماسولکە

گرژی ماسولکە بریتییە لە گرژبوونێکی خۆنەویستانەی ماسولکە ، کە دەکرێت تەنها لە یەک ماسولکەدا ڕوو بدات و دەکرێت ڕووبدات لە زیاتر لە یەک ماسولکەدا ،گرژ بوونی ماسولکە تایبەت نیە بە تەمەنێکی دیاریکراو بەڵکو لە هەر تەمەنێکدا بێت ڕوودەدات . لە گرژی ماسولکەوە ئازارێکی زۆر دروستدەبێت و کەسی تووشبوو ناتوانێ ماسولکە گرژبووەکەی بجوڵێنێت و دەکرێت هەندێک جار لە هۆش خۆی بچێت کاتێک گرژییەکە زۆر زۆرە .

نیشانه‌کانی گرژی ماسولکە 

لە دیارترین نیشانەکانی گرژی ماسولکە بریتییە لە هەست کردن بە ئازارێکی زۆر و کتوپڕ هەندێ جاریش جوڵەی لەرزێنەر ڕوودەدات لە لەش و پەلەکانیدا و ماسولکە گرژبووەکە ڕەق دەبێت و دەردەکەوێت لە ژێر پێست. هەندێ جار گرژی ماسولکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بەشێوەیەکی کتوپڕ ئەوەش لە کاتی گرژبوونی ماسولکەی خوێنبەرەکان هەندێ جاريش دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی لە کاتی گرژبوونی ماسولکەکانی بۆری هەوا هەندێ جاریش دەبێتە هۆی ژانی سک کاتێک ماسولکەکانی گەدە گرژ دەبن .

هۆکارەکانی گرژی ماسولکە 

لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی گرژی ماسولکە ناتەواوی بڕی سۆدیۆم لە لاشەدا لە ڕێگەی لەدەسدانی خوێیەکان لە کاتی ئارەق کردنەوەیەکی زۆردا ،ناتەواوی لە بڕی کالسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم لە خوێندا کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی لاشە بە مادەی ستراکنین .
تووشبوونی منداڵ بە تایەکی بەهێز یان نەخۆشیە کی تر .
گریانێکی توندی منداڵ لەگەڵ گرتنی هەناسە.
مەشق کردن بە ماسولکەکان بەبەردەوامی وەکو وەرزشوانەکان.
مەشق نەکردن بە ماسولکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر. بەرزی پلەی گەرمی .. ناتەواوی لە گەیشتنی خوێن بە ماسولکەکان لە ئەنجامی تەسک بوونەوەی بۆریچکەکانی خوێن. فشار لەسەر دەمار . نەخۆشی شەکرە . بەکارهێنانی ماسولکەیەک بەبەردەوامی دەبێتە هۆی گرژبوونی . سکپڕی ژنی دووگیان لە مانگەکانی کۆتاییدا قاچەکانی گرژ دەبن هەندێ جاریش منداڵدان گرژدەبێت .

چارەسەری گرژی ماسوکە

هەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەر کردنی کە گرنگترین خاڵە لە ئەنجامدانی چارەسەرە سەرەتاییەکانی گرژی ماسولکە ئەویش بریتییە لە بەستنی ماسولکە گرژبووەکە و شێلانی ، گەرمکردنی ماسولکەکە بۆ کەمکردەوەی ئەو ئازارەی لە گرژییەکەوە دروستبووە، ئەو چارەسەرەی کە پزیشک ئەیداتە نەخۆشەکە بەپێی هۆکاری گرژییەکە دەبێت ، چارەسەر کردنی هۆکاری سەرەکی گرژییەکە کێشەکە چارەسەر دەکات و نەخۆشەکە ڕزگار دەکات .

 خۆپاراستن لە گرژبوونی ماسوکە 

خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو هەتاوەکو لاشە هاوسەنگی شلەکانی ڕابگرێت، ماندوونەکردنی ماسولکەکانی بە شێوەیەک کە ئازاریان بۆ دروست بکات ، ئەنجامدانی مەشقی بەستنی!!! ماسولکە بە تایبەتی پێش خەوتن ، خۆدەوڵەمەندکردن بە خۆراکەمادە سەرەکیەکانی وەک و ڤیتامین و كانزاکان کە یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەکان دەدەن ، ئەنجامنەدانی هیچ چالاکیەکی جەستەیی لە کەش و هەوای گەرمدا و لە ژێر تیشکی خۆردا ، گرنگیدان بە منداڵ دەسبەجێ لە کاتی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەی گەرمیدا.. قەرەبووکردنەوەی ئەو خوێیانەی لەدەستچوون لە دوای ئارەقکردنەوە ، خواردنەوەی چای سەوز.


سەرچاوەکان



12824 بینین