هۆڵەندا

له‌لایه‌ن: - دونیا ئیبراهیم - به‌روار: 2020-06-17-20:09:00 - کۆدی بابەت: 157
هۆڵەندا

ناوه‌ڕۆك

زانیارى گشتی

ناوی فەرمیناوچەی هۆڵەندا

کورتکراوەی ناوەکەیی: هۆڵەندا

پایتەخت: ئەمستەردام

زمان: هۆڵەندی زمانی فەرمییە، هەروەها زمانی فریزی،  و زمانی تریش.

سیستەمی سیاسی: پاشایەتی دەستورییە

بەرواری سەربە خۆی23 ى کانونی دووەمی 1579 (جیا بوەوە لە ئیسپانیا)

دراو: یۆرۆ


جوگرافیا

شوێن: هۆڵەندا دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەورووپاوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەڵمانیا، لە باشورەوە بەلجیکا، لە ڕۆژئاواو باکورەوە دەریای باکور دەورەى داوە.

ڕووبەر: 41,543کیلۆمەتر چوارگۆشەیە

سەرچاوەی سروشتی: نەوت، گاز، بەردی جیری، خوێ، لم، زەوی بە پیتی کشتوکاڵی.

کەش وهەوا: شێدارێکی مامناوەندە، ئاو و هەواکەی وەکو ڕۆژئاوای ئەورووپایە.


دانیشتوان 

سەرژمێری دانیشتوان: لە تەموزی 2014 ژمارەی دانیشتوانی 16,877,351بووە.

ڕێژەی گەشەکردن: لە ساڵی 2014 ڕێژەکەی0,42٪ بووە.

دابەشبوونی دانیشتوانەکەی: 80,7 ٪ هۆڵەندیین، 5٪ ئەورووپی، 2,4٪ ئیندۆنیسی، 2,2٪ تورک، 2٪ سۆرینامی، 2٪ مەغریبی، 0,8٪ گەلانی کاریبی، 4,8٪ گەلانی تر.

ئایین: 28٪ ڕۆمی کاسۆلیکین، 19٪ پڕۆتستانتین، 5٪ موسڵمان، ئەوەی ماوە ئاینی ترە وەکو هیندۆسی وبت پەرستەکان.


ئابووری 

کۆی داهاتی ناوخۆ: 722,3ملیار دۆلار.

داهاتی ساڵانەی تاک: 43,300دۆلارە

ڕێژەی گەشەکردن: کەمتر لە 2,5٪ 

ڕێژەی بێکاری: 8,3٪

ڕێژەی هەڵئاوسان2,5٪

قەرزی دەرەوە2,347تریللۆن دۆلار 

گرنگترین بەرهەمەکان: پیشەسازی کشتوکاڵی، ئاسن، ئامێری کارەبایی، گەنم، پەتاتە.


سەرچاوەکان



18460 بینین