تەکنۆلۆژیای ناوکی

له‌لایه‌ن: ویداد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-10-08-02:15:00 - کۆدی بابەت: 7
تەکنۆلۆژیای ناوکی

ناوه‌ڕۆك

تەکنۆلۆژیای ناوکی

 (بە ئینگلیزی: Nuclear technology) ئەو تەکنەلۆژیایەیە کە بەپێی ئەساسی چالاکی ناوکی ئەتۆم بونیات نراوە. یەکەم جار ئەم تەکنەلۆژیایە لە ئەمریکا بەکارھاتووە و دۆزراوەتەوە کە بەکاردێت لە ھەستەوەری دوکەڵەوە بگرە ھەتا کارتیاکەری ناوکی و چەکی ناوکی کە بەشێک لە وڵاتانی دنیا ئەم تەکنەلۆژیایە بەکار دێنن.

 

کورتەمێژوو

نزیک بە سێ سەدە پێش زایین، دیمۆکریتس بە خوێندنەوە و لێوردبوونەوەی کەرەستە و کەلوپەلەکانی دەوروبەری بەو ئاکامە گەیشت کە ھەموو کەرەستە و کەلوپەلێک جیا لە ڕواڵەتی جیاواز، لە شتگەلێکی زۆر ورد و بچووک کە لێک دانابڕێن و جیا نابنەوە، پێکھاتوون. دێموکریت ناوی ئەم پێکھێنەرە نەشکێن و لێکنەبڕاوانەی نایە ئەتۆم کە وشەیەکی یوونانییە بە واتای "نەشکەن ".

پاش دوو ھەزار ساڵ جۆن داڵتۆن بەو ئاکامە گەییشت کە ئەتۆم ـەکان پێچەوانەی ڕای دێموکریت، دەشکێندرێن و لە پێکھێنەرگەلێکی وردتر دروست دەبن. ئەم دۆزە ھەر لە چوارچێوەی بیرۆکەدا مایەوە تاوەکوو لەساڵی 1927 ی زایینی ئەلبەرت ئاینشتاین ھاوکێشەی E=MC2 ھێنایە دنیای فیزیکەوە و بەم شێوەیە ڕایگەیاند کە شکاندن و بازکردنی ئەتوم وزەیەکی زۆری لێ دروست دەبێت. لە ھاوکێشەکەی ئاینشتایندا M بەواتای بارستەی ئەتومە، C بەواتای خێرایی ڕووناکایییە و وزە بە E پیشان دراوە. پێشتر و لە ساڵی 1986ی زایینیدا، ھێنری بێکەرێل سەرنجی بۆ لای تیشکەچالاکی ئۆرانیۆم ڕاکێشرا و دواتر وەکوو تێشکھاوێژی ناوی لێبرد.[1] پاش ئەوە پیەر کوری و ماری کوری ئێلێمێنتی رادیۆمیان دۆزییەوە کە زۆر تیشکھاوێژ بوو. لێوردبوونەوەی زیاتر سێ شێوازی ئالفا، بێتا و گاما ـی دەرخست کە خەسارگەلێکی وەکوو سووتان بە خۆر بە چڕییەکی زۆرتری لێدەکەوتەوە.

 

جۆرەکانی کاردانەوەی ناوکی

وزەی ناوکی لە دوو حاڵەتا بەدەست دێ یان بەھۆی یەکگرتنی ناوکییەوە، یان بەھۆی ناوکەکەرتبوون.

ناوکەکەرتبوون

ناوکەکەرتبوون زۆر سەخت کۆنترۆڵ ئەکرێت، لە کۆتاییەکانی دەیەی سی و دەسپێکی دەیەی چل بۆ یەکەم جار وزەی ناوکی لە لایەن زانایانەوە بەکار ھێنرا، دواتر لە شەڕی جیھانیی دووەم کەڵکیان لە وزەیی ناوکی وەرگرت بۆ درووست کردنی بۆمبی ناوکی... ئەتوانرێت ناوکی «ئەتۆمێک» بەپێدانی یەک «نیوترۆن» دووکەرت بکرێ بۆ دوو ناوکی بچووکتر "ھەموو ئەتۆمێکیش نابێ، پێویستە یۆرانێۆم 235 بێت"، ئەم رێگایە بەکار ئەھێنرێت لەسەر ئایزۆتۆپی یۆرانیۆم 235 "ئایزۆتۆپ واتا ژمارەی پرۆتۆنەکانیان وەکوو یەکە بەڵام ژمارەی نیوترۆنیان جیاوازە بۆنموونە یۆرانیۆم 238 ییشمان ھەیە، ھەمان پرۆتۆنی ھەیە بەڵام نیوترۆنی زۆرترە". نیوترۆنێک بەرەو ناوکی یۆرانیۆم 235 ئەنێردرێ بە خێراییەکی کەم، ناوکەکە نیوترۆنەکە لەخۆی ئەگرێ و ئەبێتە یۆرانیۆم 236، یۆرانیۆم 236 ناجێگیرە و بەخێرایی دووکەرت ئەبێ بۆ دوو تۆخمی بچووکتر بە ناوەکانی باریۆم و کریپتۆن، لە ئەنجامی ئەم دووکەرت بوونە ووزەیەکی زۆر لەگەڵ سێ یان دوو نیوترۆن ئازاد ئەبێت.

ناوکەیەکگرتن

ناوکەیەکگرتن پرۆسەیەکە کە دوتریۆم و ترتیۆم تێکەڵ دەبن و دەبن بە ھیلیۆم، لێرەدا دەتوانین بەکەڵکوەرگرتن لەدوو گەردیلەی ئەتۆم چکۆلەتر کە زۆرتر ھیدرۆژن لەگەڵ ئیزۆتۆپەکانیدا وەکوو دوتریۆم و تریتیۆمن، گەردیلەیەکی گەورەتر وەکوو ھیلیۆم یان ھاوتاکانی ئیزۆتۆپەکانی دروست بکرێ. ئەمە ھەر ئەو شێوازەیە کە خۆر و ئەستێرەکان وزەی پێ دروست دەکەن . بۆ یەکێک لە دانەرانی ئەم لقەی تەکنۆلۆژیا دەتوانین ئێدوارد تلێر ناو ببەین.

 

نمونەگەلێک لە تەکنۆلۆژیای ناوکی

 

وێستگەی وزەی ناوکی

دەتوانین وێستگە وزە ناوکییەکان بە گرنگترین و کەڵک لێگیراوترین تکنۆلۆژیای ناوکی ناو ببەین کە بێ دروستکردنی گازە پیسکەرەکان، کارەبا بەرھەم دێنێ. گەرمایەک کە لە دەرئەنجامی دژکردەوەی ناوەکیی لە دەوربەری کارتیاکەرە ناوەکییەکان وە بەرھەم دی و پوختە دەبێ .بە شێوەیەک لە پێوەری چەن گۆرانکارییەک لە نێو کارتیاکەرەکەدا ئەم گەرما دوای ڕاگرتنی وزەی‌ئازادکراو کاردانەوەی ناوکی درووس دەکا و دوای فێنک کردنەوەی پێویست بە دەنگێکی تایبەت و شیاو بۆ دەرەوە دەگوێزرێتەوە. ئەم گەرمای بە دەس ھاتووە ئەو ئاوەی وا لە کاتی فێنک کردندا بە ناوی فێنک کەرەوە بەکار ڕۆشتووە دەیکاتە ھەڵم وبۆقیی ئاو. ھەڵمیی درووسبوو ، وەکوو ئەوەی وا لە بەرھەمی کارەبا لە بەردە خەڵووز، نەوت و یان غاز باوە، بەرەو تووربێن دەنێردرێت تا بە رێکەوتنی بەرھەمھێنەر، وزەیی کارەبایی پێویست بە بەرھەم بھێنێت. لە ڕاستیدا، کارتیاکەر لەگەڵ بەرھەمھێنەری ھەڵم، بوونەتە جێگری دیگیی‌ھەڵم لە پێگەکانی ئاسایی کارەبادا. وێستگە وزە کارگەلێکی بەر بڵاوتریان لە ئاستەکانیتر وەکوو باربردنی ژێرزەریاییەکان، ناوە زەریاییەکان، سەفینە ئاسمانییەکان و ھتد....یان ھەیە.

 

بۆمبی ناوکی

بۆ یەکەمین جار لە چەکی ناوکی لە ڕێکەوتی 16ی تەممووزی ساڵی 1954 بۆ بوردومانی دوو شاری ھیرۆشیما و ناگاساکیی وڵاتی ژاپۆن کەڵک وەرگیرا. ئەم کردەوەیە کە لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی ئامریکاوە ئەنجامدرا، بە یەکێک لە وێرانکەرترینەکان دادەنرێت کە تێیدا لە چەکی ناوکی کەڵک وەرگیراوە. ناوی پڕۆژەیەک کە دروستکردنی وەھا چەکێکی وێرانکەری لێکەوتەوە، پڕۆژەی منھەتەن بوو.

لەماوەی شەڕی سارددا زۆرجاران حکوومەتەکانی ئه‌مریکا و یەکیەتیی سۆڤییەت ھەوڵیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چەکوچۆڵی خۆیان دا.

 

کەڵکە پزیشکییەکان

لەئێستادا، سەرەڕای کەڵکوەرگرتن لە شێوازەکانی وێنەگری، تیماری نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان بە دەواڕادیۆییەکان و تیشکدەرمانی ئەنجام دەدرێت. بەگشتی لە پزیشکیی ناوەکیدا لە ڕادیۆئیزۆتۆپەکان بۆ شناسایی و جیاکردنەوەی نەخۆشییەکان و ھەروەھا چارەسەرکردنیان لە ئاستی سلوول و مولکوولدا کەڵک وەردەگیردرێت.

 

کەڵکەکانی پیشەسازی

تیشکی گاما بە ھێزی تێپەڕاندن لە بەردەکان لە ناسینی ژێدەرگەلێک وەکوو نەوت وگاز یارمەتیمان ئەدا.[2] لە کەرەستەکانی ناوکی وەکوو سزیومی137 بۆ ناسینی چڕی ئیسفاڵت ، خاک و بتوون کەڵک وەر دەگرین. تەکنیکە ناوکییەکان ھەروەھا بۆ ناسینی ھەرێمی ئاوەکانی ژێرزەوی ، ڕێبەری ئاوە ڕووییەکان و ژێرزەوییەکان ، دۆزینەوە و ساخکردنەوەی تەشەنەی بەنداوەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ.لە سازگارکردنی ئاو سوێرەکانیش وزەی ناوکی کارکردی ھەیە. کەڵکە بازگانییەکان ھەستەوەرێکی دووکەڵ لە ئامرسیۆمی 241 ، کە ژێدەرەێکی تێکچوونی ئاڵفایە ،دروست بووە. ترتیۆم و فۆسفۆر لە کاتی دووکەڵ ، دەست پێ ئەکەن بە ئاگادارکردنەوە ، و سودی ئەم ھەستەوەرانە بەڕوونی بینین لەتاریکی دایە

 

پیشەسازیەکانی خۆراک، تەندروستی ئاژەڵ و ئاژەڵداریی

لە لێکۆڵێنەوە مەیدانیەکانی وەرزێڕیدا بە تیشکپێدانی ناوکی بە جۆرێک مێشی ڕەگەزی نێر، نەزۆکی دەکەن. تیشکسازیی ناوکی بۆ فەوتاندنی میکرۆب و ڤایرۆس و بەکتریاکان کەڵکیان لێ وەردەگیرێ. جۆرکارە ناوکیەکان لە بەستێنی تەندروستی ئاژەڵدا بۆ بوارگەلی وەک دیاریکردن و چارەسەریی نەخۆشیەکانی ئاژەڵ، زا و زێی ئاژەڵ، خۆراکی ئاژەڵ، چاکسازیی ڕەگەز، تەندروستی و بێمەترسی کردنی بەرو بوومە ئاژەڵیەکان و خواردنی ئاژەڵ بەکار دێت. تیشکپێدانی ناوکی لە وەرزێڕیدا کەڵک لێوەرگرنی زۆری وەک بازپێدانی ناوکی جینەکان لە وەرزێڕیدا، بەربەست کردنی جڕوجانەوەر بە تیشکپێدانی ناوکی، ڕێگریی لە چەکەرە کردنی سێوەعەرزیلە بە تیشکی گاما ھەڵگرتنی میوە لە عەمارەکاندا.


سەرچاوەکان

358 بینین