ناوهڕۆك
ناساندن
شێوازی ئامادەکردنی شۆربای نیسک، (بە عەرەبی: كيفية تحضير حساء عدس، بە ئینگلیزی: How to prepare a lentils soup)، شۆربای نیسک یەکێکە لە خواردنە بنەڕەتییە گرنگەکان کە دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستاندا بخورێت، یەکێکە لەو خواردنانەی وزە و گەرمی بە مرۆڤ دەبەخشێت، لەم بابەتەدا بەناوبانگترین و خێراترین ڕێگاکان دەخەینەڕوو بۆ ئامادەکردنی شۆربای نیسکی زەرد.
| کاتی ئامادەکاری: | ١٠ خولەک | 
| کاتی چێشت لێنان: | ٣٥ خولەک | 
| بڕ: | ٥ کەس | 
| ئاستەکە: | ئاسان | 
پێکهاتەکانی
- کوپێک نیسکی زەرد
- یەک پیازی قەبارە مامناوەند
- دوو پەتاتەی قەبارەی مامناوەند
- سێ گێزەری گەورە
- کەوچکێک زیرە
- پێنج کوپ ئاوی کوڵاو
- چەپکە خوێ و بیبەری ڕەش
- نیو کەوچک زەردەچەوە
چۆنیەتی ئامادەکردنی
- نیسکەکە لە پیسی پاک بکەرەوە، پاشان بە باشی بیشۆ.
- پەتاتەکە پاک بکە و بە شێوەی چوارگۆشەیی وردی بکە.
- گێزەرەکە پاک بکە و بە شێوەی چوارگۆشەیی وردی بکە.
- دوای توێکڵکردنی، پیازەکە ورد بکە.
- دوای زیادکردنی ڕۆنی بۆ مەنجەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دابنێ، پاشان نیسک و پەتاتە و گێزەر و پیازەکەی تێبکە.
- ئاوی کوڵاو بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بکوڵێت.
- هەموو پێکهاتەکان بە بلێندەر بهاڕە.
- خوێ بخەرە ناو شۆرباکە و بیبەری ڕەش و کەمێک زەردەچەوە و زیرە و پێکهاتەکانی بخەرە سەر ئاگر بۆ ماوەی ٥ خولەک.
سەرچاوەکان
 4019 بینین
                         
                                     
                             
                             
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    