ناوه‌ڕۆك
ناساندن
پلاتفۆرمی پیاوان پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە پیاوان لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.
ناوی تەواو | پلاتفۆرمی پیاوان |
دامەزراندن | ٧/٨/٢٠٢٢ |
بنکە | پێگەی نێو تۆڕ |
جۆر | تایبەت |
باوان | کارساز گروپ |
ئەپلیکەیشنی پیاوان
تایبەتمەندیەکانی ئاپی پیاوان
- هەزاران بابەت دەربارەی پیاوان
- پرسگەی پیاوان بۆ پرسیار و وەڵام
- ڕێبەرێک بۆ ستایلی پیاوان
- تەندروستی و گرنگیدان بە خود
- لەشجوانی و ڕێکپۆشی پیاوان
- هەزاران بابەتی ڕێجیم و خواردنی تەندروست
لینکی داگرتنی ئاپی پیاوان
ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی پیاوان کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!
بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی پیاوان کلیک لێرە بکە
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تایبەت بە پیاوان به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی كوردی تایبەت بە پیاوان ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی پیاوان زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی پیاوان فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان تایبەت بە پیاوان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی پیاوان دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.