ناوهڕۆك
قژت مەبڕە
قژت مەبڕە
تاڵی قژت
ترپەی دڵ و گیانی منە
کاڵی و جوانی
وەک ھەناسەت شنەبایەکی ھێمنە
چۆن دڵت دێ
بۆ نازانی چه‌نێ جوانی پێ به‌خشیوی؟
پەنجهکانم ئاخر چه‌ند جار
به پرچتا دایپۆشیوی؟
گیانه قژت لانه‌یه‌که
بۆ فرمێسکی شیعره‌کانم
ھۆگرێکە
سۆز ئه‌داته په‌نجه‌کانم
قژت نه‌بێ ئیدی چی بێ
نازی شیعری من ھەڵبگرێ
قژت نەبێ
کێ ئاوازی په‌نجه‌کانم باوه‌ش ئەگرێ؟
قژت مه‌بڕه
شاری یاری ده‌ستی منە
لە بەر بادا
هاتوچۆکه‌ی ژیله‌مۆیه‌کی هێمنه
قژت مەبڕە
تەزووی خۆش ئەدەن بە گیانم
لە جێژوانا
بڵاوئەبنەوە لەسەر شانم
قژت مەبڕەو
بۆ شانەیی دەستەکانم لای خۆت دانێ
بۆ شوشتنی تاڵەکانی
فرمێسکەکانمت ئەوێ؟ ھانێ
قژت مه‌بڕه
سه‌بووری زامی دڵێکە
ئیلھامگەیەکی پڕ شیعرە
جێی ژوانی شاعیرێکە
سەرچاوەکان
3649 بینین