پەنجەی زەینەب

پەنجەی زەینەب

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-05-10:35:00 - کۆدی بابەت: 333
پەنجەی زەینەب

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

كه‌مێك خوێ

كه‌مێك زیره‌ 

كه‌وچكێكی زه‌ڵاته‌ خومره‌ 

كه‌وچكێكی زه‌ڵاته‌ پیكینپاوده‌ر 

نیو په‌رداخ ئارد 

یه‌ك په‌رداخ سمید 

ڕوبعی په‌رداخێ زه‌یت

سێ ڕوبعی په‌رداخێ ئاوی شله‌تێن

یه‌ك كه‌وچك شه‌كر 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ی یه‌ك كات ژمێر ددایده‌نێی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت 

2- بیكه‌ گونكی زۆر ورد ده‌ستت چه‌ور بكه‌و له‌سه‌ر ڕنه‌یه‌ك پانی بكه‌ره‌وه‌و لولی بكه‌ بانه‌خشه‌كه‌ی‌ ده‌ربچێت 

3- دواتر له‌ڕۆندا سوری كه‌ره‌وه‌و پاشانیش له‌ شیله‌ی هه‌ڵ كێشه‌

ئاماده‌كردنی شیله‌كه‌

دوو په‌رداخ شه‌كر په‌رداخێ ئاو كه‌وچكێ ئاوی لیمۆ بیكوڵێنه‌و بهێڵه‌ باسارد بێته‌وه‌


سەرچاوەکان

302 بینین