كێكی ته‌به‌قات

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-12-11:00:00 - کۆدی بابەت: 352
كێكی ته‌به‌قات

ناوه‌ڕۆك

پێویسته‌یه‌كان ته‌به‌قه‌ی یه‌كه‌م 

دوو هێلكه‌

ڕوبعی كوپێك زه‌یت 

نیو كوپ شه‌كر 

نیو كوپ شیر 

حه‌وت گرام پیكینپاوده‌ر 

كیسه‌یه‌ك ڤانێلا

كه‌مێك خوێ

په‌رداخو تۆزێك ئارد

ئاماده‌كردنی ته‌به‌قه‌ی یه‌كه‌م 

كێكه‌كه‌ بگره‌وه‌و بكه‌ره‌ قاڵبی كێك كه‌ قه‌راغه‌كانی تۆزێ پان بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی ده‌ری بهێنیت بیبرژێنه‌ له‌سه‌ر پله‌ی 180 به‌ڵام بهێڵه‌ باسار بێته‌وه‌ 

پێویسته‌یه‌كان ته‌به‌قه‌ی دووه‌م

سێ په‌رداخ شیر

چوار كه‌وچك نیشاسته‌

پێنج كه‌وچك شه‌كر

250 گرام شمانته‌ یان قشطه‌

ئاماده‌كردنی ته‌به‌قه‌ی دووه‌م 

شیر و نیشاسته‌ و شه‌كره‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌و له‌سه‌ر ئاگر بابه‌ته‌واوی خه‌ست بێته‌وه‌و بیكه‌ره‌ قاپێك و نایلۆن بده‌ به‌ڕوه‌كه‌یدا باكه‌مێك سار بێته‌وه‌ پاشان شمانته‌كه‌ی تێبكه‌و جوان تێكه‌ڵی بكه‌و بیكه‌ به‌سه‌ر كێكه‌كه‌دا

پێویسته‌یه‌كان ته‌به‌قه‌ی سێیه‌م 

دوو كیس جه‌لی سه‌ر كێك 

سێ كه‌وچك شه‌كر 

دوو كوپ ئاو

ئاماده‌كردنی ته‌به‌قه‌ی سێیه‌م 

كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌و بیخه‌ره‌سه‌ر ئاگر هه‌تاڕه‌نگه‌كه‌ی ئاوی ده‌بێت كه‌مێك گه‌رمیه‌كه‌ی بڕوات بیكه‌ به‌سه‌ر به‌شی دوهه‌مداو بیخه‌ره‌ سه‌لاجه‌ بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك 

تێبینی 

ئه‌گه‌ر شمانته‌ نه‌بێت ده‌توانیت  قشطه‌ به‌كاربهێنیت ئه‌گر جه‌لی تایبه‌ت به‌سه‌ر كێكت ده‌ست نه‌كه‌وێت جه‌لی ئاسای بگره‌وه‌و به‌ڵام یه‌ك كوپ ئاوی تێبكه‌ ئه‌گه‌ر زانیت كێكه‌ت وشك ده‌رده‌چێت به‌فڵچه‌ سیری لێبده‌ نه‌رم ده‌بێته‌وه‌ 

 

 


سەرچاوەکان

155 بینین