ناوهڕۆك
چەند بنەمایەكی هەڵسوكەوت لە كۆڕ و دانیشتنەكاندا
- سڵاوكردن لەكاتی چوونە ژوورەوەدا.
- دانیشتن لە نزیكترین كورسی چۆڵدا، هەوڵ مەدە بچیتە لای سەرەوەی كۆڕەكە ئەگەر میواندارەكە كورسی تایبەتی بۆ دیاری نەكردبووی.
- بە باشی دابیشە لەسەر كورسییەكە و قاچ لە زەوییەوە بۆ سەر كورسییەكە بەرزمەكەرەوە، یان ئەژنۆت مەلەرزێنە، یان هەوڵ مەدە ڕووت لە كەسێك و پشتت لەكەسێكی تر، یان چاو زیت كردنەوە بۆ زانینی ئەوەی چی لە كۆڕەكەدا دەگوزەرێت، یان خۆگرتن لە پشت دەرگا(لەمانە دووربكەوەرەوە).
- بەخێرهاتنی ئامادەبووان و پرسیاركردن سەبارەت بە بارودۆخیان، بەر لەهەموو شتێك یەكترناسین لەگەڵ ئامادەبووان.
- داوای لێبووردن كردن لەهەمووان چونكە بەهۆی هاتنەژوورەوەتەوە قسەت پێ بڕیون، دواتر پێیان بڵێ، كە بەردەوام بن.
- هەوڵ تەماشای كتێب و ڕۆژنامە و گۆڤارەكان بكەیت ئەگەر لەبەردەمتدا دانەنرابوون(لەسەر مێزێك) هەروەها كارێكی نەشیاویشە لەكاتی گوێگرتن لەكەسێكدا كە دەدوێت، خۆت بەخوێندنەوە یان شتی ترەوە سەقاڵ بكەیت.
- میواندار ئازادی ڕەهای هەیە لە بەكارهێنانی ئامێرەكاندا، جا هەر لە هەواگۆڕ یان تەلەفزیۆن یان تەنانەت ڕووناككەرەوەكانیش. ئەگەر بەشێوەیەكی جوان ئاماژە بەو شتانە بكەیت كێشە نابێت، بەڵام نەك لە خۆتەوە ئەنجامی بدەیت.
- ئەو ئامێری تەلەفۆنەی كە لە كۆڕەكەدا هەیە تەنها لە حاڵەتی پێویستدا بەكاردێـت، دوای مۆڵەت وەرگرتن لەكەسی میواندار، بەجۆرێك پەیوەندییەكە لە خولەكێك كەمتر بێت.
- دەبێـت مۆبایل بخرێتە گیرفانەوە، چونكە بەدەستەوە گرتنی یان دانانی لەسەر مێزەكە نیشانەی شانازی پێوەكردنیەتی، بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەش بە مۆبایل باشترە دوای مۆڵەت وەرگرتن بچیتە دەرەوەی كۆڕەكە پاش پەیوەندییەكەت بۆی بگەڕێیتەوە.
- بەڵام ئەگەر تەلەفۆنت بۆ هات باشتروایە مۆڵەت وەربگریت بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەر كەمتر بوو لە خولەكێك، یان مۆڵەت وەربگریت بۆ چوونەدەرەوەت بۆ تەواوكردنی پەیوەندییەكە و گەڕانەوەت بۆ كۆڕەكە دوای تەواوبوونی پەیوەندییەكە.
- بەدەنگێكی ڕوون و ئاشكرا لەبەرامبەر ئامادەبواندا بدوێ، دوور لەهات و هاواری بێزاركەر یان چرپەچرپی گوماناوی.
- شاردنەوەی بێزاریت لە بوونی "كەسێك كە حەز بەچارەی ناكەیت لە كۆڕەكەدا"، چونكە ئەو كارە بەبێ ڕێزی كردن بەئامادەبووان و میواندارەكەش هەژماردەكرێت.
- ئەگەر حەزت كرد میوانی كەسێك بكەی بۆ كۆڕێك، باشتر وایە دوای نانخوادرن بێت لای میواندارەكە، ناگونجێت گەنجێك داوەتی كەسێك بكات كە لەخۆی گەورەترە ئەگەر پەیوەندی بەمیوانەكەوە لەوانی تر جیای نەدەكردەوە (باوكی، برای، كوڕی، ....هتد) ئەو كات لەلایەن گەورەكەوە مۆڵەتی پێ دەدرێت كە داوەتەكەی بكات.
- قسەكردن لەكۆڕ و دانیشتندا دەبێت دۆستانە بێت و لە مشتومڕی دەمارگیرانەو ڕەگەزپەرستانە بەدوور بێـت و بەها بۆ هەست و لایەنگیرییە (ئینتیما) جۆراو جۆرەكان دابنرێت، جا سیاسی یان ئاینی یان وەرزشی بن، باشتر وایە گفتوگۆكان لەسەر كەش و هەواو وەرزش و ڕووداوە ئیجابییەكانی ڕۆژبكرێت، دەبێت لە خۆتێهەڵقورتاندن لە قسەی ئەوانی دی دووربكەوینەوە، چونكە ئەوە دەبێـتە هۆی ئەوە دەبێتە هۆی خوڵقاندنی دۆخێكی توندوتیژی كۆمەڵایەتی.
سەرچاوەکان
3638 بینین