سه‌مونی ناسك

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-25-19:44:00 - کۆدی بابەت: 543
سه‌مونی ناسك

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان

یه‌ك هێلكه‌

ڕوبعی كوپێك زه‌یت

كه‌وچكێك كه‌ره‌ی نه‌رم

كه‌وچكێكی زه‌ڵاته‌ خوێ

كوپێ شیر

نیو كوپ شه‌كر

 دوو كه‌وچك شیری وشك

ئارد 500 گرام پێویستی به‌كه‌مێكی تر بێت بۆی زیاد ده‌كه‌یت

شێوازی ئاماده‌كردن

1- خه‌میه‌ره‌ و شیر و شه‌كر و خوێ و كه‌ره‌ و زه‌یت و هێلكه‌ جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئارده‌كه‌ی تێ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت چه‌ند پێویستی كرد ئاردی تێده‌كرێت داده‌نرێت هه‌تا هه‌ڵ بێت پاشان ده‌یكه‌یته گونكی وردو دایده‌پۆشی

2- به‌تیرۆك ده‌كرێته‌وه‌ به‌چه‌قۆ كه‌ره‌ی نه‌رمی لێ ده‌درێت لولی ده‌كه‌یت

3- داده‌پۆشرێت هه‌تا به‌ته‌واوی هه‌ڵ دێت له‌سه‌ر سینی فڕنه‌كه

4- كه‌هه‌ڵ هات زه‌ردێنه‌ی ‌هێلكه‌ و دوو قه‌تره گوڵاو دوو كه‌وچك شیر ده‌گیرێته‌وه‌و به‌فڵچه‌ لێی ده‌درێت له‌ ڕوه‌كه‌ی كونجی و ڕه‌شكه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت

5- فڕنه‌كه‌ی بۆ گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 ده‌برژێنرێت   ‌

 

 


سەرچاوەکان

37 بینین