سه‌مون له‌شێوه‌ی پرچ

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-11-29-22:56:00 - کۆدی بابەت: 556
سه‌مون له‌شێوه‌ی پرچ

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

چوار په‌رداخ ئارد 

كه‌وچكێك خه‌میره‌ 

كه‌وچكێك شه‌كر 

نیو كه‌وچك خوێ 

یه‌ك كه‌وچك ڕۆنه‌ كه‌ره‌

چوار كه‌وچك ڕۆنی زه‌یت 

دوو كه‌وچك ماست 

په‌رداخێ شیری شله‌تێن 

دوو كه‌وچك شیری شل

ده‌توانیت كونجی یان ڕه‌شكه‌ بكه‌ی به‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ یاخود هه‌ر شتێك بۆ سه‌ر سه‌مون بشێت 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- شیر و خه‌میره‌ و شه‌كر و زه‌یت و كه‌‌وچكێك ماست جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئارد و خوێ و ڕۆنه‌ كه‌ره‌كه‌ی تێ ده‌كرێت جوان ده‌شێلرێت هه‌تا ده‌بێته‌ هه‌ویرێكی جوان ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ئاو بو له‌گه‌ڵ شێلان تێ ده‌كرێت پێویستیشی به‌ ئارد بوو به‌هه‌مان شێوه‌ 

2- داده‌نرێت هه‌تا هه‌ڵ بێت به‌جوانی پاشان ده‌كرێته‌ گونكی زۆر ورد و گونكه‌كان به‌باریكی ده‌كه‌یته‌وه‌و وه‌كو یه‌ك پاشان سێ سێ ده‌یانكه‌ین به‌پرچ و ده‌خرێته‌ سه‌ر كاغه‌زی فڕن 

3- كه‌وچێك ماست و شیره‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌فڵچه‌ ده‌درێت له‌ڕووه‌كه‌ی 

4- ده‌توانیت كونجی یان ڕه‌شكه‌ بكه‌ی به‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ یاخود هه‌ر شتێك بۆ سه‌ر سه‌مون بشێت 

5- دایده‌نێیت هه‌تا به‌ته‌واوی هه‌ڵ بێت پاشان ده‌خرێته‌ فڕنی گه‌رم كراو 

6- فڕنه‌كه‌ له‌سه‌ر پله‌ی 200 داده‌نرێت سه‌رو خوارۆ به‌یه‌كه‌وه‌ داده‌گیرسێنیت هه‌تا ده‌برژێنرێت  


سەرچاوەکان

34 بینین