Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba - بكوژی ئەهریمەنەكان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-16:42:00 - کۆدی بابەت: 1246
Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba - بكوژی ئەهریمەنەكان

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیڕۆک: باس لە (تانجیرۆ) دەکات پاش ئەوەی خێزانەکەی دەمرێت لەلایەن شەیتانێکەوە، تەنها خۆی و خوشکی دەمێنێتەوە و خوشکی بۆتە شەیتانێک. پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکرێت بچێتە لای کەسێکی شارەزا کە بکوژی شەیتانەکانە و لەوێ فێرە شەڕکردن و بەکارهێنانی شمشێر دەبێت تا ڕووبەڕووی شەیتانەکان بوەستێتەوە و بتوانێت ئەو کەسە بدۆزێتەوە خوشکی کردۆتە شەیتان و بیکاتەوە سەر شێوەی مرۆڤ.
 
Demon Slayer (بە کوردی: بکوژی شەیتان) (鬼滅の刃 kimetsu No Yaiba) ئەنیمیەکە بۆ تەمەنی لەسەرووی ١٧ ساڵە بەهۆی دیمەنی نەشیاو و خوێن. ماوەی هەر ئەلقەیەک ٢٤ خولەکە و کۆی ئەلقەکانی ٢٦ دانەیە، لەلایەن کۆمپانیای ufotable کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. جۆری ئەنیمیەکەش (ئەکشن، خەیاڵی، سەرکێشی)ە.
 

هەندێک زانیاری و تێبینی

ئەنیمیەکە لە مانگایەک وەرگیراوە لەژێر هەمان ناونیشان لەلایەن Koyoharu Gotōge کاری نوسینی بۆ کراوە. مانگاکە لەسایەی ئەنیمیەکەوە سەرکەوتنی یەکجار گەورەی بەدەست هێناوە و فرۆشی زۆر زیادی کرد و بووە یەکێک لە دیارترین و باشترین و پڕفرۆشترین مانگاکان.
 
مانگاکە پلەی چواردەی چواردەی بەدەست هێناوە لەلایەن bookstore لە ٢٠١٧، وە پلەی نۆزدەیەمی هێناوە بۆ لیستی باشترین مانگاکانی ٢٠١٨ بۆ خوێنەرانی ڕەگەزی نێر لەلایەن Kono Manga ga Sugoi! بەس لە ساڵی ٢٠١٩ چووە شەشەم. لە ٢٠١٩ مانگاکە توانی پلەی دەیەم بهێنێت لە باشترین پەرتووکەکانی ساڵ لەلایەن Da Vinci magazine.
 
بۆ فرۆشتنی مانگاکە یەکێکە لە پڕفرۆشترین مانگاکان کە لە مانگی هەشتی ٢٠٢٠ پاش ئەوەی ١٠٠ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا ڕیکۆردی باشی شکاندوە و توانی بچێتە هەشتەمین مانگا کە توانیەتی ١٠٠ ملیۆن بفرۆشێت. نوسەری one piece ئۆدا نامەی بۆ نوسەری مانگاکە نارد وەک دەستخۆشیەک بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەی بەدەست هێناوە پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ توانی ببێتە پڕفرۆشترین مانگا لەو ماوە و one piece چووە ڕیزبەندی دووەم.
 
توانی ببێتە یەکەم مانگا لە کۆمپانیای Oricon کە بۆ ماوەی نۆزدە هەفتە لە زۆرترین فرۆشەکان بێت کە هەر لەیەکەم دابوو. بۆ ڕەیتینگی ئەنیمیەکەش لە سایتی My Anime List توانی بچێتە ٤٧ ەمین باشترین ئەنیمی و ٣٦ ەمین باشترین زنجیرەی ئەنیمی بە ڕەیتینگی ٨.٦٨ بەکۆی زیاتر لە ٦٥١ هەزار دەنگ.
 
لە IMDB توانی ڕەیتینگی ٨.٧ بهێنێت لەکۆی زیاتر لە ١٧ هەزار دەنگ و بچێتە ڕیزبەندی ٩٨ ەمین باشترین زنجیرە لە لیستی ٢٥٠ باشترین زنجیرەکانی مێژوو.
سەبارەت بە زنجیرە ئەنیمیەکەش لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن کۆمپانیای Newtype چەندین خەڵاتی بردەوە وەکو باشترین کارەکتەری نێرینە بۆ تانجیرۆ،
 
باشترین کارەکتەری مێینە بۆ نێزوکو، باشترین گۆرانی، باشترین دەرهێنەر، باشترین دیزاینی کارەکتەر، باشترین ڕۆڵگێڕانی دەنگ بۆ Natsuki Hanae وە باشترین ڕۆڵگێڕانی دەنگ بۆ Akari Kitō. لە مانگی دووی ٢٠٢٠ توانی یازدە خەڵات بباتەوە بۆ خەڵاتی باشترین کارەکتەرەکانی ٢٠١٩ لەلایەن Animedia.
 
لەلایەن Crunchyroll لە مانگی دووی ٢٠٢٠ توانی خەڵاتی باشترین شەڕ بباتەوە وە باشترین ئەنیمی ساڵ و باشترین کارەکتەر بۆ تانجیرۆ. توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی ئەنیمی ساڵ لە تەلەفزیۆنەکان لە ڤیستیڤاڵی خەڵاتەکانی تۆکیۆ لە ٢٠٢٠.
 
ئەنیمیەکە توانی ببێتە یەکێک لە باشترین ئەنیمیەکانی دە ساڵی ڕابردوو لەلایەن Polygon.
 
کۆمپانیای Crunchyroll خستیە لیستی ٢٥ باشترین ئەنیمیەکانی ١٠ ساڵی ڕابردوو. کۆمپانیای IGN ئەنیمیەکەی خستە لیستی باشترین ئەنیمیەکانی دە ساڵی رابردوو.
 
ئەنیمیەکە فیلمێکی سینەمایی پەخش دەکرێت کە تەواوکەری سەرەکی ئەو زنجیرەیە بەناوی Kimetsu no Yaiba Movie: Mugen Ressha-hen باس لە ڕووداوەکانی نێو شەمەندەفەرەکە دەکات کەوا شەیتانێکیان توش دەبێت. لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٠ پەخش دەکرێت.
 

بەژداربووان

 
ناتسوکی هانای لە ڕۆڵی تانجیرۆ کامادۆ
 
ئاکاری کیتۆ لە ڕۆڵی نێزیکۆ کامادۆ
 
هیرۆ شیمۆنۆ لە ڕۆڵی زێنیتسو ئاگاتسوما
 
یۆشیتسوگو ماتسۆکا لە ڕۆڵی ئینۆسوکێ هاشیبیرا
 


سەرچاوەکان

50 بینین