ئەنیمی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-15-17:42:00 - کۆدی بابەت: 7838
ئەنیمی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەنیمی یان ئێنمێ یان ئانمێ (بە ئینگلیزی: Anime، بە عەرەبی: أنمي، بە ژاپۆنی: アニメ) وشەیەکە ئاماژەیە بۆ جۆرێک لە وێنەی جووڵاوی ژاپۆنی کە لە جیهاندا ناوبانگێکی گەورەی هەیە. وشەی ئەنیمی ژاپۆنییش کورتکراوەی وشەی ئەنیمەیشنی ئینگلیزییە کە دووەمیان ئاماژەیە بۆ تەواوی وێنەکانی تر وەک کارتۆن. ئەنیمی تایبەتە بە وڵاتی ژاپۆن و بەئاسانی شێوەکەی لە ئەنیمەیشن جیادەکرێتەوە. 

یەکەمین ئەنیمیی بازرگانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٧. لە ساڵانی شەستەکاندا شێوە و تایبەتمەندییەکانی ئەنیمی لەلایەن وێنەکێشی ژاپۆنی (ئۆسامو تێزوکا)وە کێشرا. لە کۆتایی سەدەی بیستەمیش ناوبانگی ئەنیمی وڵاتی ژاپۆن و ڕۆژهەڵاتی ئاسیای بڕی و بووە کارێکی جیهانی. هەر وەک کارتۆن و ئەنیمەیشن ئەنیمی هەموو بڕگە و بوارێک لەخۆی دەگرێت، بەڵام لەڕووی شێوە و بنەچەوە لەوان جیاوازە.

مێژوو

زنجیرەی ئەنیمی لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستی پێکرد کاتێک بەرهەمهێنەرانی فیلمی ژاپۆنی تاقیکردنەوەیان لەگەڵ هەندێک لە تەکنیکەکانی ئەنیمەیشن دەکرد کە لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و ڕووسیا دەستیان بە دەرکەوتن کردبوو. کۆنترین فیلمی ئەنیمییش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٧ لەلایەن شیمۆکاوا ئۆتێن، کە ماوەکەی دوو خولەک بوو و تێیدا سامۆرایەک شمشێرێکی نوێی تاقی دەکردەوە، بەڵام تووشی شکستێکی گەورەبوو.

لە ساڵانی ١٩٣٠دا ئەنیمی بوو بە جۆرێکی نوێ لە چیرۆکبێژی و شێوازی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمانەی کە لە ژاپۆن سەرەتایی بوون بەهۆی کەمیی بودجە لەو بوارەدا. بۆیە ئەنیمی وەک پیشەسازییەکی نوێ دەرکەوت کە پێویستی بە ڕۆڵگێر نییە و بەوەش پارەیەکی زۆری ناوێت، بەڵکوو دەرهێنەر و وێنەکێش خۆی دەتوانێت بە کێشانی وێنەکان کارەکان بکات بەبێ بەکارهێنانی ڕۆڵگێڕی بەکرێگیراو.

ساڵی ١٩٣٧ کە ئەنیمەیشنی دەنکەهەنارە و حەوت کورتەباڵاکە یان (سنۆو وایت و حەوت کورتەباڵاکە) بڵاوبوویەوە و سەرکەوتنێکی جیهانیی بەخۆیەوە بینی، ئەمە هانی وێنەکێشە ژاپۆنییەکانی دا. بەتایبەت ئۆسامو تێزوکا کە ئەو شێوازی دیزنی بەکارهێنا و فیلمێکی ئەنیمەیشنی بەرهەم هێنا بە نرخێکی زۆر کەمتر لەوەی دیزنی بە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو چوارچێوە بەکارهێنراوانە بۆ هەر گرتەیەک.

ساڵانی حەفتاکانیش گۆڤاری مانگا ژاپۆنییەکان ناوبانگیان کرد، کە بەشێکی ترن لە پیشەسازیی هونەری وێنەکێشان و بەجۆرێک لە جۆرەکان بە ئەنیمییەکانەوە گرێدراون و پێکەوە وەک دووانەیەک دەردەکەون. ئۆسامو هەستا بە بەکارهێنانی مانگاکان بۆ ئەوەی بیانگۆڕێت بۆ ئەنیمی و بەوەش ناوبانگی "ئەفسانە" و "گەورەی ئەنیمییەکان"ـی پێ بەخشرا.

ساڵانی هەشتاکانیش ئەنیمی ناوبانگێکی زیاتر لە مانگا پەیداکرد و لەنێو ژاپۆنییەکاندا زیاتر شوێنکەوتووی هەبوو.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت و دەستاودەستکردنی ئەنیمییەکان و بەربڵاوبوونیان، سەرەڕای ئەوەی ئەنیمییەکان تایبەتن بە ژاپۆن، بەڵام هەوادارێکی زۆری جیهانی لێ کۆبوویەوە و کەسانێکی زۆر لە سەرانسەری جیهان هەواداری ئەنیمییەکانن. بەهۆی بڵاوبوونەوەشیان چەندین تۆڕی گەورەی دۆبلاژ و ژێرنووس دروستبوون بۆ وەرگێڕانی ئەنیمییەکان و تێگەیاندنی بینەرانی دەرەوەی ژاپۆن.

جۆرەکانی ئەنیمی

هەموو ساڵێک سەدان زنجیرە و فیلمی ئەنیمی لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکان و ستۆدیۆکانەوە بڵاو دەکرێنەوە و ئەو بڕە زۆرەش زۆربەی بوارەکانی ژیانی مرۆڤ دەگرێتەوە، ئەنیمییە گەورەکانی جیهان زیاتر لەم بوارانە پێک دێن:

  • کۆمیدیا
  • ئاکشن
  • درامی
  • ترسناک
  • پۆلیسی
  • تاوان
  • ئاڵۆز
  • ئیچی
  • خێزانی
  • زانستی
  • خەیاڵیی زانستی
  • ژیانی قوتابخانە
  • سەرکێشی
  • توندوتیژی
  • جەنگ
  • هاوڕێیەتی
  • خۆشەویستی
  • بەشێک لە ژیان
  • مێکا
  • یاری
  • وەرزشی
  • مۆسیقا
  • سەربازی
  • دڕندە
  • هونەری جەنگی
  • سێنین
  • خوێنمژ
  • سەرووسروشت
  • فانتازی
  • ڕۆمانسی
  • مێژوو
  • شۆنین

پۆلێنەکانی ئەنیمی بەپێی تەمەن

  • شۆنین: ئەم جۆرە تەنیا بۆ مێرمنداڵانە بەتایبەت کوڕان، کۆمەڵێکی تر لە جۆرەکان لەخۆی دەگرێت وەک ئەکشن و مێژوویی و مێکا.
  • شۆجۆ: ئەم جۆرە بۆ مێرمنداڵانە، بە تایبەتی مێینە دەکاتە ئامانج و چەندین جۆری تێدایە لەوانە ژیان و دراما و ڕۆمانسی و مۆسیقا و چێشتلێنان.
  • سێنین: بۆ کوڕانی سەروو ١٨ ساڵە، ئەم جۆرە لە وێنەکاندا زیاتر لە ڕاستییەوە نزیکە و زۆرجار گرتەی سێکسی و وروژێنەری تێدایە، لەگەڵ چەندین گرتەی توندوتیژی.
  • جۆسێی: بۆ کچانی سەروو ١٨ ساڵە، ئەم جۆرە لە وێنەکاندا زیاتر لە ڕاستییەوە نزیکە و زۆر لەسەر چیرۆک بەردەوام نابێت وەک شۆجۆ.
  • کۆدۆمۆ: ئەنیمی تایبەت بە منداڵان لە تەمەنی ٥ بۆ ٨ ساڵان، زیاتر چیرۆکی پەروەردەیی و دروستکردنی تێگەیشتنی مانەوە لەسەر ڕێگای ڕاست و کاری چاکەیە.

پۆلێنەکانی ئەنیمی بەپێی جۆر

  • بەشێک لە ژیان: هەموو گرووپەکان لەخۆدەگریت و هەمیشە باس لە کۆمەڵگا دەکات و چیرۆکەکانی زۆرجار ئەو ڕاستی و دیاردانەن کە تێیدا دەژین.
  • مێکا: باس لە ڕۆبۆت و کاراکتەرە ئاسنییەکان دەکات، وەک گرێندایزەر.
  • کچی جادووگەر: ئەنیمییەکە کە جادوو و کارەکتەری جادووگەری تێدایە لەگەڵ وزەیەکی جادووی جیاواز.
  • یاوی: ئەمە ئەنیمییەکە بۆ گەورەکان، کە تێیدا باس لە چیرۆک و پەیوەندی سێکسی یان ڕۆمانسی نێوان کارەکتەرە نێرەکان دەکات و بەشی هاوڕەگەزخوازی دەگرێتەوە.
  • یۆری: ئەم جۆرە تایبەتە بە گەورەکان و پەیوەندی هاوڕەگەزخوازی نێوان کچان باس دەکات.
  • هێنتای: بۆ گەورەکانە و گرتەی سێکسی و پۆڕنی تێدایە.
  • ئیچی: بۆ ئەو گرووپانەیە کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ و سەرووترەوەیە و شێوەی وروژێنەر و ڕووتی تێدایە، ئەم جۆرە گرتەی پۆڕن و سەرجێیی تێدا نییە، بەڵام کچەکان بە جلی تەسک یان نیمچە ڕووت دەردەکەون.
  • حەریم: چیرۆکی کەسێک دەگێڕێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕەگەزەکانی بەرانبەری، بۆ نموونە کوڕێک بەتەنیا لەگەڵ کۆمەڵێک کچ، یان بە پێچەوانەوە.

ئەنیمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکانەوە ئەنیمی بووەتە بڕگەیەک لە تەلەڤزیۆنی وڵاتانی عەرەبیدا، زۆرێک لەو ئەنیمییانە بە دۆبلاژی عەرەبی پەخشکراون و دواتر لەدوای دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کرانەوەی چەندین کەناڵی کوردی، زۆرێکیان وەرگێڕانیان بۆ کراوە و بە دۆبلاژی کوردی جارێکی تر پەخش کرانەوە، وەک:

  • دراگۆن بۆڵ
  • وەن پیس
  • ناروتۆ
  • لێکۆڵەر کۆنان
  • قەناس
  • سەیفەلنار
  • عەبقوور
  • ساندی بێل
  • دوورگەی گەنجینە
  • گرێندایزەر
  • سانچێرۆ
  • لەیدی لەیدی
  • سەرکێشییەکانی عەدنان یان عەدنان و لینا
  • سینان
  • کاپتن ماجد
  • جۆرجی
  • پۆکیمۆن
  • ئەبتاڵ دیجیتاڵ
  • بلاک کات
  • سامۆرای ٧

بەناوبانگترین ئەنیمییەکان بەپێی پێگەی IMDB

1. Fullmetal Alchemist: Brotherhood (2009–2012)
2. One Punch Man (2015–2019)
3. Death Note (2006–2007)
4. Cowboy Bebop (1998–1999)
5. Hunter x Hunter (2011–2014)
6. Steins;Gate (2011–2015)
7. Attack on Titan (2013–2022)
8. Dragon Ball Z (1989–2003)
9. Dragon Ball Z (1989–1996)
10. One Piece (1999– )
11. Code Geass (2006–2012)
12. Fullmetal Alchemist (2003–2004)
13. Monster (2004–2010)
14. Berserk (1997–1998)
15. Rurouni Kenshin: Trust and Betrayal (1999)
16. Samurai Champloo (2004–2005)
17. Rurouni Kenshin (1996–1999)
18. Neon Genesis Evangelion (1995–1996)
19. Dragon Ball (1986–1989)
20. Dragon Ball (1995–2003)
21. Ghost in the Shell: Stand Alone Complex (2002–2005)
22. Naruto: Shippûden (2007–2017)
23. Parasyte: The Maxim (2014–2015)
24. Mushi-Shi (2005– )
25. Yu Yu Hakusho: Ghost Files (1992–1995)
26. Hellsing Ultimate (2006–2012)
27. Detective Conan (1996– )
28. Ouran High School Host Club (2006)
29. Baccano! (2007–2008)
30. Dragon Ball Z Kai (2009–2015)
31. Trigun (1998)
32. Gurren Lagann (2007–2008)
33. FLCL (2000–2001)
34. Psycho-Pass (2012– )
35. Bleach (2004–2012)
36. Dragon Ball Super (2015–2018)
37. Fairy Tail (2009–2019)
38. Naruto (2002–2007)
39. Serial Experiments Lain (1998)
40. Paranoia Agent (2004)
41. Elfen Lied (2004)
42. Claymore (2007)
43. Tokyo Ghoul (2014)
44. Black Lagoon (2006– )
45. Ergo Proxy (2006)
46. Wolf's Rain (2003–2004)
47. Akame ga Kill! (2014)
48. Kill la Kill (2013–2014)
49. Darker Than Black (2007–2010)
50. The Melancholy of Haruhi Suzumiya (2006–2009)


سەرچاوەکان



1853 بینین