هەشتاکان (1980-1989)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-26-14:42:00 - کۆدی بابەت: 5549
هەشتاکان (1980-1989)

ناوه‌ڕۆك

هەشتاكان

دەیەیەكی سەدەی بیستەمی زایینیە كە لە 1/1/1980 دەستپێدەكات بۆ 31/12/1989.

ڕوانینێكی گشتی

  • لایەنی ئابووری بە شێوەیەكی بەرچاو گۆڕا و تەكنەلۆژیا بەشێوەیەكی زۆرباش پێشكەوت، زۆرینەی وڵاتان سیستمی بەڕێوبردنیان گۆڕی بۆ سەرمایەداری و دووركەوتنەوە لە سیاسەتی كۆن.
  • زۆر كۆمپانیا كارگەكانیان گواستەوە بۆ چین و تایوان و مەكسیك و كۆریای باشوور و تایلاند، ژاپۆن و ئەڵمانیای ڕۆژئاواش بەرەوپێشچوونێكی سەرنجڕاكێشیان بینی لە بواری ئابووری.
  • ڤایرۆسی ئایدز لەم دەیەدا دانی پێدانرا وەك مەترسییەك بۆ مرۆڤ و هەتاوەكو ساڵی  2013 زایینی 39 ملیۆن كەسی كردە قوربانی.
  • دیاردەی گەرمبوونی زەوی بووە بابەتێكی گرنگ لە سیاسەت و لایەنی زانستی وڵاتان.
  • هەریەك لە شانشینی یەكگرتوو و ویلایەتە یەكگرتووەكان نزیكبوونەوە لەیەكتری لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لایەنی ئابووری، لە دەیەی دواتریشدا بەهۆی كەوتنی یەكێتی سۆڤیەت سیاسەتی ئابووری ڕاستڕەو بەرەوپێشچوو.
  • لە بابەتی جەنگی سارد، هەریەك لە ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیەت گەیشتنە تێكچوونێكی تەواو و كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی لە سەرەتای دەیەكەدا، بەڵام لە ناوەڕاست و نیوەی دووەمیدا یەكێتی سۆڤیەت بەرەو ڕووخان ڕۆشت و لاواز بوو و ئەوەش بووە خاڵێكی بەهێز بۆ ئەمریكا و بەرەی ڕۆژئاوا.
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە مەیدانی چەند جەنگێكی سەخت، وەك جەنگی ئێران و عێراق، جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستان، جەنگی لوبنان لە 1982، جەنگی ناگۆرنۆ و قەرەباخ، بۆمبارانی لیبیا لە 1986 و یەكەمین ڕاپەڕینی فەڵەستینی لە غەززە و بەشی ڕۆژئاوا، هەروەها چەند ڕێكخراوێكی ئایینی دروستبوون و بەتێپەڕینی دەیەكە بەهێزبوون وەك قاعیدە.
  • بە دەستپێكی 1986 بەشی ئەڵمانیای خۆرهەڵات، پڕۆگرامە ئابووریەكەی میخائیل گۆرباتشۆڤی بە باشتر دانا و لایەنگری كرد، بەوەش هێزی حیزبی شیوعی كەم بوویەوە و هێزی ئۆپۆزسیۆن گەشەی سەند و زیاتر دەركەوت، لە ساڵی 1988ـیش پەیوەندی نێوان هەردوو ئەڵمانیای ئەوكات بەرەو باشی چوو.

شیوعییەت

بە دەستپێكی ساڵی 1989 گەلی وڵاتانی شیوعی دەستیان كرد بە خۆپیشاندان و داوای دیموكراسیەت و گۆڕینی سیستمی وڵات لە هەندێك شوێن، وەك هەریەك لە مەجەڕ و خۆپیشاندانەكانی تیانانمێن لە 1989 لە چین، هەروەها شۆڕشی ئارام لە چیكۆسلۆڤاكیا و ڕژێمی ئێریش هۆنیكەر لە ئەڵمانیای خۆرهەڵات و حكومەتی پۆڵەندا كە لەلایەن یەكێتی سۆڤیەتەوە پشتگیری دەكرا، هەروها دژایەتی توندی ڕژێمی نیكۆلای چاوچیسكۆ لە ڕۆمانیا.

لە كۆتایی دەیەكەدا دیواری بەرلین ڕووخێنرا و بووە هۆی گۆڕانكارییەكی گەورە.

تەندروستی

لە بواری تەندروستی گۆڕانكاری بەرچاو لە بواری سكپڕی و دووگیانی و ژیان بینرا، دوای چەندین ساڵ لە تاقیكردنەوە لە 1985 بۆ 1989 یەكەمین گۆڕانكاری بۆماوەیی لە مرۆڤدا ئەنجامدرا كە ئەنجامەكەی لە ساڵی 1990 یەكلابوویەوە، هەروەها یەكەمین منداڵی دروستكراو دروستكرا كە گۆڕانكاری دەكرێت لە بۆهێلەكانیدا، هەروەها لە چەند وڵاتێك دیاردەی بەكرێگرتنی منداڵدان دەركەوت بۆ یەكەمین جار لە 1985 كرا و لە 1986 منداڵەكە لەدایكبوو، كە ئەم ڕێگایە ڕێگا دەدات بە ژن ببێتە دایك بەبێ بینینی ئازاری سكپڕی.

دانیشتوان

دانیشتوان لە دەیەی هەشتا زۆرترین ڕێژەی زۆربوونی بەخۆیەوە بینیوە لە مێژوودا، هەریەك لە ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا ساڵانە بە ڕێژەی %4 زۆربوونی تێدا ڕوودەدا.

سەرۆكە بەناوبانگەكانی ئەم دەیە

  • ڕۆناڵد ڕیگن
  • میخائیل گۆرباتشۆڤ
  • یوری ئەندرۆبۆڤ
  • مارگرێت تاچەر
  • چێن یۆن
  • شیاو بینگ
  • فرانسۆ میتران
  • هێڵمۆت كۆڵ
  • ئێریش هۆنیكەر
  • یوحەننا پاوڵۆس دووەم
  • ڕائۆل ئەلفۆنسین
  • بۆب هۆك
  • ڤیدڵ كاسترۆ
  • پیێر ترۆدۆ
  • مارتن مۆلرۆنی
  • ئەندێرا گاندی
  • مانگێستۆ هێلا مەریام
  • حوسنی موبارەك
  • ڕاجیف گاندی
  • سەدام حوسەین
  • ئیسحاق شامیر
  • ڕوحەڵا خومەینی
  • سۆهارتۆ
  • ئەكبەر هاشمی ڕەفسنجانی
  • بێتینۆ كەراسكی
  • چیانگ چینگ كو
  • نۆبۆرۆ تاكەشیتا
  • كیم ئیل سۆنگ
  • مەهاتیر محەمەد
  • دەیڤد لانج
  • فەهد بن عەبدولعەزیز ئال سعود
  • لی كوان بو
  • نیكۆلای چاوچیسكۆ


سەرچاوەکان



1562 بینین