نەخۆشی ئایدز

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-16-23:45:00 - کۆدی بابەت: 472
نەخۆشی ئایدز

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئاسایی بەرگرییە كۆئەندام پاراستن لە نەخۆشییە درمەكان دابین دەكات. گرنگی بەرگرییە كۆئەندام دەردەكەوێت، لە میانەی  ئەو نەخۆشییانەی كە ئەو كۆئەندامە  بە شێوەی دروست كاریان تێداناكات، بە نموونە نەخۆشی ئایدز (دیاردەی نەمانی بەرگری دەستكەوتوو) ئاسایی بەرگرییە كۆئەندام پاراستن لە نەخۆشییە درمەكان دابین دەكات. گرنگی بەرگرییە كۆئەندام دەردەكەوێت، لە میانەی  ئەو نەخۆشییانەی كە ئەو كۆئەندامە  بە شێوەی دروست كاریان تێداناكات، بە نموونە نەخۆشی ئایدز (دیاردەی نەمانی بەرگری دەستكەوتوو)و نەخۆشی شێرپەنجەی نامێنێت. نەخۆشی ئایدز ناسرا لە ساڵی 1981، هەر لەو كاتەوەش ئەو نەخۆشیە بووەتە هۆی لەناوبردنی ژیانی زیاتر لە 22 ملیۆن كەس لە هەموو جیهاندا.

 

پەرەسەندنی تووش بوون بە ڤایرۆسی HIV

نەخۆشی ئایدز پەیدا دەبێت لە تووش بوون بە ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤدا. ئەو ڤایرۆسە هەر كە دەچێتە ناوخوێن بە وەرگرە پڕۆتینێك دەنوسێت ئەویش CD4 كە لە ڕووی هەندێك لە خانەكاندا هەیە. وە بۆ ئەوەی ڤایرۆسی HIV بچێتە ناو خانەكە دەبێت بە وەرگرێكی دیكەی هاوەڵی CD4 بنوسێت كە ئەویش CCR5. زۆرجار هەڵلوشێنەرە گەورەكان یەكەم خانەن كە كە تووشی ڤایرۆسی HIV دەبن لەبەر بوونی وەرگری CD4 و وەرگرە هاوەڵی CCR5 لەسەر ڕوویان. ڤایرۆسەكە دوو هێندە دەبێت لە ناو هەڵلوشێنەرە گەورەكان، و ڤایرۆسە نوێیەكان بۆ دەرەوە بەرەڵڵا دەكات، چوونە ژوورەوەی ڤایرۆس بۆ ناو هەڵلوشێنەرە گەورەكان نابێتە هۆی كوشتنیان، بەڵكو دەبێتە هۆی لە كارخستنی بەرگرییان، دوو هێـندبوونی ڤایرۆسی HIV، دەبێتە هۆی ڕوودانی بازدانی زۆر وا لە ڤایرۆسەكە دەكات كە وەرگرە هاوەڵەكانی دیكە بناسێتەوە وەكو ئەوانەی لە خانەكانی T یاریدەدەردا هەن.

ڤایرۆسی HIV بە خانەكانی T یاریدەدەر دەنوسێـت و دەچێتە ناویان، لە ناویاندا دوو هێندە دەبێـت و ڤایرۆسە نوێیەكان لە خانەی T دەردەپەڕن، دوای ئەمەش ڤایرۆسەكان بە خانەی T یاریدەدەری دیكەوە دەنوسێن. هەمان كردار دووبارە دەكەنەوە. وە بە پێچەوانەی ئەوەی بۆ هەڵلوشێنەرە گەورەكان ڕوو دەدات، لە چوونە ژوورەوەی HIV بۆ ناو خانەكانی T یاریدەدەر دەیانكوژن، بەرگرییە كۆئەندام لە كاردەخەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوودانی نەخۆشی ئایدز. تووش بوون بە ڤایرۆسی HIV ناگۆڕێت، بۆ نەخۆشی ئایدز هەتا تووشبووەكان بەم سێ قۆناغەدا نەڕۆن.

قۆناغی یەكەم

بە قۆناغی یەكەمی تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV دەڵێن قۆناغی هەڵهاتن (بێ نیشانەیی)، كە جیادەكرێتەوە بە دەرنەكەوتنی هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی یان زۆر كەم تێیدا، بەڵام ڤایرۆسەكان دوو هێند دەن، ژمارەیان زیاد دەكات ، وە كاتێك كۆئەندامی بەرگری دەست دەكات بە هێرشەكەی، پلازمە خانەكان دژە تەنەكان ، دروست دەكەن بۆ پەلاماردانی ڤایرۆسەكان. بۆ تاقیكردنەوەی هەبوونی ڤایرۆسی HIV لە باری توشبوون پێویست دەكات كە بڕی پەیداكراو لە دژە تەنەكانی ڤایرۆسی HIV زۆربێت. ئەمەش پێویستی بە تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك دەكات بەسەر تووشبوونەكەدا، كە لەوانەیە تووش بووەكان لە ماوەی قۆناغی یەكەمدا هەست بكەن كە دروستیان باشە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان دەتوانن خەڵكی دیكە تووش بكەن. وە لەوانەیە قۆناغی یەكەم ماوەی 10 ساڵ یان زیاتر بخایەنێت.

قۆناغی دووەم

سەرەتای دەركەوتنی نیشانە خراپەكان ئاماژەیە بە دەست پێكردنی قۆناغی دووەمی نەخۆشی ئایدز. خانەكانی B

بەردەوام دەبن لە بەرهەم هێنانی بڕێكی زۆر لە دژە تەنەكان ، بۆ ڤایرۆسی HIV، هەرچەندە ژمارەی خانەكانی T بەردەوام لە كەمبوونەوەدان هەر لەو كاتەش ڤایرۆسەكە لە دوو هێندبوونی خۆی بەردەوامە، لەگەڵ بێ توانایی بەرگرییە كۆئەندام، لیمفە ڕژێنەكان هەڵدەئاوسێن، هەست بە ماندووبوون دەكرێت و كێش كەم دەكات وە تالێهاتن دەردەكەوێـت، سك چوونیش ڕوودەدات وە توند دەبێـت لە هەندێك توشبوو لەوانەیە لەبیرچونەوە و شێوازی بیركردنەوەی نادروستیش ڕوبدات.

قۆناغی سێیەم

لە قۆناغی سێیەمدا ژمارەی خانەكانی T یاریدەدەر كەم دەبنەوە، بە ڕادەیەك نەتوانن خانەكانی B و خانەكانی T ژەهراوی چالاك بكەن، لە پێناو بەرهەڵستی كردنی ڤایرۆسە هێرشبەرەكە. لە ئەنجامی ئەمەشدا بڕی دژە تەنەكان بۆ دژەپەیداكەرەكانی HIV كەم دەبنەوە، لە ناكاو ژمارەی ڤایرۆسەكانی HIV زیاد دەكەن، ڤایرۆسەكان لە تێكشكاندنی ئەو بەشە كەمەی خانەكانیT  یاریدەدەر دەمێنێتەوە بەردەوام دەبن. بەمەش دەستنیشان كردنی ئایدز دەكرێت، ئەو كاتەی ژمارەی خانەكانی T  یاریدەدەر كەم دەبنەوە بۆ 200 خانە لە یەك میلیلیتری خوێن یان كەمتر لەو ژمارەیە، بەرامبەر بڕە ئاساییەكەی كە لە نێوان 600 – 700 خانەی T یاریدەدەر لە یەك مللیلیتردایە. هەروەها دەتوانرێت دەستنیشانی نەخۆشی ئایدز بكرێت، لەكاتی دەركەوتنی تووشبوونی هەلپەرست.

تووشبوونە هەلپەرستەكان لەكاتی هاتنە ژوورەوەی هۆكارەكانی نەخۆشی بۆ ناو لەشی ئەو كەسانەی كە بەدەست بێهێزی لە بەرگرییە كۆئەندام دەناڵێنن پەیدا دەبێت، ئاسایی ئەمەش نەخۆشی پەیدا ناكات لە كاتی هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو لەشی ئەو كەسانەی بەرگرییە كۆئەندامیان ساغە. تووشبوونە هەلپەرستەكان ئەمانە دەگرنەوە: سییە هەوكردنی چیكڵدانەیی، سیل، نەخۆشییەكانی شێرپەنجەیی كە بە دەگمەن ڕوو دەدەن. چارەسەری بە دەرمان دەتوانێـت ڕێگر بێت لە پەرەسەندنی نەخۆشی لە قۆناغی توشبوون بە HIV بۆ قۆناغی ئایدز، لەبەر ئەوەی نەخۆشی ئایدز نەخۆشییەكی كوژەرە، زۆر كەم لە تووشبوونەكان دەتوانن دوو ساڵ زیاتر دوای دەستنیشانكردنی بژین. گرنگ ئەوەیە وریابین كە تەنها ڤایرۆسی HIV نابێتە هۆی مردن، چونكە مردن بە هۆی بێ توانایی بەرگرییە كۆئەندام ڕوودەدات، ئەو كاتەی بێهێز دەبێـت لە بەرهەڵستیكردنی توشبوونە هەلپەرستەكان و نەخۆشیەكانی شێرپەنجەیی.

 


سەرچاوەکان

129 بینین