ناوهڕۆك
زێ چییە؟
بریتییە لە بۆریەکی ماسوولکەیی درێژیەکەی ١٠سم ـە، درێژ دەبێتەوە لە ملی منداڵدانەوە بۆ دەرەوەی لەش، دەکەوێتە نێوان میزەڵدان و ڕێکەوە، ئەم بۆریە توانای درێژبوونی زۆری هەیە، تاوەکو جێگەی ئەندامی نێرینەی زاوزێ ببێتەوە کاتی جووتبوون و هاوکاری هاتنە دەرەوەی کۆرپەلە دەکات، ڕێڕەوی گەیاندنی توخمە نێرینەیە بۆ ناو منداڵدان، هاتنە دەرەوەی خوێنی بێ نوێژی.
لە کۆتایی ئەم بۆرییە دەروازەی زێ هەیە کە بە پەردەیەک داپۆشراوە و پێی دەڵێن پەردەی کچێنی، ئەمەش کونێک یان چەند کونی بچووکی شێوە جیاوازی تێدایە بۆ هاتنە دەرەوەی خوێنی بێ نوێژی.
سەرچاوەکان
756 بینین