یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای ڕاپەرین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-15:25:00 - کۆدی بابەت: 1374
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای ڕاپەرین

ناوه‌ڕۆك

یەکێتی لە دوای ڕاپەڕین

٢ی ئاب ١٩٩٠ بووە وەرچەرخانێکی نوێ لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە دوای شکستی عێراق لە کوێت، زەمینەی ڕاپەڕین سەری هەڵدا، لە خواروو کڵپەی ڕاپەڕین گەیشتبووە نزیک بەغدا، لێرەش (ی ن ک) وەک هێزێکی بنچینە و پێشڕەو جاڕی ڕاپەڕینی دا و سەرکەوتوو بوو، بەڵام بێ سەروبەری پێوە دیاربوو.

  • تاڵان و گەندەڵی بە زەقی سەری هەڵدا، بەرەبەرە دیمەنی پێش مەرگە ناشرین بوو، لای جەماوەریش ئەو دیمەنە نوێیەی بەرپرسان زوو ناکاو بوو
  • ڕاپەڕینی خواروو شکستی هێنا ئیتر شکست ڕووی لە کوردستانیش کرد و کۆڕەوەکەی لێ هاتە دی و لە ژێر فشاری دەولی دانوستان کرا بە تایبەتی لە دوای ئەو بەرگریە هاوبەشەی لە کۆڕێ کرا، دوو خولی گفتوگۆ کرا لە : ٢٨/٤/١٩٩١ لە دووەمیشا لە مانگی پێنج و شەشی١٩٩١ 
  • حکوومەتی عێراقی بە کۆمەڵێک بڕیاری UN کۆت سەرجەم گەیشتە ٤٠ بڕیار.
  • لەو ماوەیە شاکارەکان لە دەست حکومەت بوو، بەڵام بە هاتنی مام جەلال بۆ ناو هەولێر و ووتارە بەناوبانگ و بوێرەکەی لە (ساحەی ملعب) ڕەوتی ڕووداوەکانی گۆڕی بووە هۆی دەرکردنەوەی حکومەت لە شارەکان بە ئەندازەی ڕاپەڕینەکە کاریگەری هەبوو
  • یەکێتی ئەرکێکی قورسی کەوتە ئەستۆ لە هەڵچوونی جەماوەر و نەبوونی بەرنامەی ئیداری پێشوەخت و نوقستانی کادیر.. هەتا خودی یەکێتیش بەرزەفت نەدەبوو، بەڵام دیسان کلیلی چارەسەریەکانی لە بوونی (ڕێکخستن) دۆزیەوەو دەستپێشخەری بوێرانە کرد و خۆی کردە خاوەنی ئەو ڕاپەڕینە.

یەکەم کۆنگرەی یەكێتی لە هەولێر ساڵی ١٩٩٢ گرێ درا، گرنگترین هەنگاوەکانی:
١- هەردوو باڵی کۆمەڵە و شۆڕشگێڕانی هەڵوەشاندەوە لە ناو یەکێتی.
٢- ئایدیۆلۆژی گۆڕی و سۆشیال دیموکراسی هێنا جێی مارکسیەت.
٣- لەبەر سەروەری یەکێتی ناوەکەیان هێشتەوە.

وادیار بوو لەو فەترەیەی غیابی ئایدیۆلۆژی و شکستی کورد بەرپرسێکی زۆری یەکێتی پەیوەندی بە حکومەتی بەعس کردبوو، جگە لەو پیلانەی لە دژی نەوشیروان ئاشکرا کرا لە قاسمەڕەش لەو کۆنگرەیەش لیستێکی دوور و درێژ لە لایەن ڕێکخستنەوە ئامادەکرا و خوێندرایەوە بەڵام لە (١٢٠)ەمینەوە لە لایەن سکرتێرەوە ڕاگیرا و نەخوێنرایەوە.

لە دوای هەندێ کیشەی ئیداری و ناهاوسەنگی (بەرەی کوردستانی) ڕێککەوتن لە ١٩/٥/١٩٩٢ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و یەکێتی وای دەبینی کە بە ڕێژەی ٧٠٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێ، لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان بە لیستێکی هاوبەش، کەچی ٤٣،٨٪ی دەنگ بەدەست هێنا سەرەڕآی هەندێ تەزویر (١٤٠٤٦) دەنگی لە پارتی کەمتر هێنا کە بەهەڵەدا چووبو لە:
١- وای زانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەگەڵ هێزی عەسکەری و سەروەریەکانی دێتەوە.
٢- وادیارە حساباتەکەی لەسەر خەڵکی سادە نەکردبوو کە چیان لە دڵدایە، ئەو دیاردە و سەلبیاتی ڕۆژانە لە (ئاودیوکردن، تاڵان، دزی، تێل بڕین، لێدان، بێ یاسایی، دیاردەی چەکداری، جیاوازی ژیان، بێ ڕێزی، هۆیەکانی شەڕی ناوخۆ..) کاری دەروونی سامناکی هەبووە و لە ئەستۆی یەکێتی بووە.
٣- عاملی ئایینی و ئەخلاقی سیاسی لاگیری یەکێتی نەبوو.

  • یەکێتی بەو ئەنجامە قایل نەبوو، پارتیش لەبەر بێ هێزی ناچار تەنازولی کرد، بۆیە ڕێککەوتن حکومەت و پەرلەمان (٥٠ بە ٥٠) دابەش بکەن، حکومەت بۆ یەکێتی و پەرلەمانیش بۆ پارتی، بەڵام لە ڕەوتی ئیداری دەرکەوت لە ئەنجامی لێهاتوویی یەکێتی (٧٠ بە ٣٠) بوو.
  • وەک یەکەم پڕۆسەی عەسکەری ئەو حکومەتەی (یەکێتی و پارتی) بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای تورکی هێرشیان کردە سەر (پ ک ک).
  • گۆڕینی سەرۆکی یەکەم حکومەت لە (د.فوئاد)ەوە بۆ (کۆسرەت ڕەسوڵ) و گۆڕینی (کەمال موفتی) بە (جەبار فەرمان) سەرەتای زیاتری کێشەی حزبی دروست کرد، نیازەکانی یەکێتی زیاتر دەرخست و ئاسۆی شەڕی براکوژی زەنگی لێدەدا و هەرچەندە مام جەلال لە ووتارەکانی داکۆکیەکی زۆری لەسەر نەمانی شەڕی براکوژی دەکردەوە و دەی ووت شەڕی براکوژی دووبارە نابێتەوە و ئاوو و ئاو چوو...
  • چەندین وردە شەڕ و ناکۆکی نێوان (ی.ن.ک) لەگەڵ پارتی و حزبی شیوعی، حزبی سۆشیالیستی و بزوتنەوە ڕووی دا.
  • لە ٢٠/١٢/١٩٩٣ شەڕێکی سەرتاسەری لەگەڵ (بزوتنەوە-باسک) کرد و خۆی پێ توندوتۆڵ کردەوە و سەرەتای نائارامی و شەڕی ناوخۆی کوردستان بوو.
  • لە ١/٥/١٩٩٤ خوولی یەکەمی شەڕی پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد، دیاربوو خۆلادانی پارتی و تەنازولەکانی لە شەڕی براکوژی دوری نەخستەوە.
  • لە دوای ١/٥/١٩٩٣ زۆر بە سەختی تووشی شەڕی بزوتنەوە و پارتی بۆوە و لەو خولە پارتی بە سایەی بزوتنەوە ترسی چەند ساڵەی لە یەکێتی شکا، لە ٢٩/٨/١٩٩٤ هەموو لایەک ئاشت بوونەوە بێ سزای تاوانباران و بنبڕکردنی هۆکارەکانی شەڕەکە.
  • دوای وەستانی جەنگی چوار تەعمین هات بۆ مەڵبەندەکان تیایدا هاتبوو چیتر لە (پ د ک) قەبووڵ نەکرێ، ئیتر ئەوە لە ڕاستیدا خۆ ئامادەکردن بوو بۆ خوولی دووەمی براکوژی.
  • لە مانگی ١٢/١٩٩٤ خولی دووەم دەستی پێکردەوە و ئیدی تا ٣١/ئاب١٩٩٦ هاوسەنگی هێز لە قازانجی یەکێتی نەما بۆ یەکەم جار سەروەریە عەسکەرتاریەکەشی لەدەست دا و لەهەموو کوردستان لە لایەن پارتی بە هاوکاری حکومەتی عێراق.
  • سەرۆکی پارتی بڕیاری دا یەکێتی بە چەکداریەوە قبووڵ ناکاتەوە تەنیا وەک حزبێکی سیاسی نەبێ.
  • دوای چەند مانگێک بە پشتیوانی تۆپخانەی ئێران یەکێتی زیندوو بۆوە و هێرشی هێنا تا ناوچەکانی سنووری هەولێر ئینجا وەستا.
  • لە ٢٩/٧/١٩٩٦ هێزەکانی ئێرانی هێنایە سەر (حزبی دیموکراسی ئێران) لە کۆیە.

لە ٨/٤/١٩٩٧ دیسان یەکێتی لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی کەوتنەوە براکوژی لە ناوچەکانی هەڵەبجە، هۆیەکانیشی ئەوانە بوو:
١- بزوتنەوەی ئیسلامی لە ڕووی عەسکەتی داڵدە دەری هێزەکانی پارتی بوو لەو ناوچەیە- پێش ٣١/ئاب هێزەکانی (پ. د. ک) لە ناوچەی هەڵەبجە بوون، چەند  جارێک هێرشیان لەوێ بۆ سەر (ی.ن.ک) دەکرد و دەشکان و دەگەڕانەوە هەمان ناوچە، واتە ببوە ناوچەیەکی دژ بە (ی.ن.ک)، هەرچەندە لە دوای ٣١/ئاب هێزەکانی پارتی لەو ناوچە نەمان.
٢- لە ڕووی سیاسەت تاکە لایەن بوو لە هەموو قۆناغەکان پشتی پارتی بەرنەدا.
٣- لە ڕووی  ئیداریش ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوە لەوێ ڕآ سەر بە حکومەتی هەولێری (پ.د.ک) بوو، دانی بە حکوومەتی سلێمانی نەدەهێنا.. زۆر لە شێوەی پاکستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەچوو.
- ئەو جەنگە کۆتایی هات بە نێوبژی ئێران و ڕێککەوتن کە بزوتنەوە لە حکومەتی سلێمانی بەشدار بێ، لە ئەنجاما وەزیرەکانی لە حکومەتی هەولێر دەرکران و پەیوەندی لەگەڵ (پ. د. ک) بەرەبەرە سارد بۆوە. بەرەبەرە (ی ن ک) لە پێشڕەوایەتی و هێزی یەکەمی دابەزی، لە ڕاستیدا یەکەم جەنگی یەکێتی لەگەڵ (بزووتنەوەی ئیسلامی) بووە هۆی:
أ- بزوتنەوەی ئیسلامی لە پێشڕەوایەتی و پلەی یەک لە نێو ئیسلامییەکان داببەزێ و یەکگرتووی ئیسلامی جیێ بگرێتەوە.
ب- یەکێتی لە پێشڕەوایەتی و پلەی یەک لە نێو حزبە نەتەوەییەکان داببەزێ و (پ د ک) بەرەو پلەی یەک بوو.
ئێستا ئەو ڕاستیە زیاتر بەرجەستە و هەموو لایەک دانیان پیا هێناوە، بۆیە جاڕی چاکسازیش بە ئاشکرا درا لە کۆتایی ٢٠٠٦.

  • لە ٢/١٠/١٩٩٨ بە هاوکاری (پ.ک.ک) هێرشیان کردەوە سەر (پ.د.ک) دیسان (پ.د.ک) هاواری بۆ تورکیا برد و هێزی زەمینی و ئاسمانی تورکی هاتە هانای و هێزەکانی یەکێتی و پەکەکە شکستیان هێنا.
  • دوای هاتنەوەیان بە شەڕ ئەو نەخشە سیاسی و عەسکەری تا ئێستا (نووسین) ئارامی گرتووە، لەو ساتیەوە سیاسەتێکی نەرم بەکاردێت لەگەڵ پارتی.
  • لە ساڵی ٢٠٠٢ز یەکێتی لەگەڵ پەکەکە کەوتنە براکوژی و سەرکەوتوو نەبوو، یەکێتی هێزی تورکی داواکرد و دەبابەیەکی زۆری هێنا ناوچەکانی ڕانیە بەڵام ئەو ئەنجامەی کە پارتی لەو جۆرە گۆبەندانەی بۆ هاتەدی بۆ یەکێتی نەهاتەدی.
  • لە دوای زنجیرە لێکترازانەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی و دروست بوونی (انصار الأسلام لە ٥/١٢/٢٠٠١) شەڕێکی سەخت لەگەڵ (ی ن ک) هەڵگیرسا و بەردەوام بوو، هەتا هێزەکانی ئەمریکی بە ڕەسمی لە ئاسمان و زەمین هاتنە یارمەتی (ی ن ک) ئینجا بەسەریدا زاڵ بوو.
  • لە ٨/٩/٢٠٠٢ یەکەم کەناڵی دانوستان لەگەڵ پارتی دروست بوو بە ناوبژی ئەمریکا و یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی هاوبەش لە ٤/١٠/٢٠٠٢ ئەنجام درا.
  • لە دوای مۆرکردنی یاسای ئازادکردنی عێراق لە لایەن سەرۆکی ئەمریکی (کلینتون) کە لە ١٩٩٨ و خولی ١٠٥ ی کۆنگرێس بەرز کرایەوە، هەردوو لا لەبەر ناکۆکی یان هەڵوێستیان بێ لایەنی بوو بەرامبەر عێراق، دوودڵیش بوو لە سووربوونی ئەمریکا، دوای چوونە نێو هاوپەیمانیەتەکە.
  • لە دوای ڕووخانی بەعس ئاسۆیەکی قووڵ و فراوان کرایەوە و هەموو پیلانەکانی دژی کورد لەوەتەی دروست بوونی عێراق لە ١٩٢١ هەڵوەشایەوە.
  • کۆمەڵێک (فایل) ئاشکرا کران کە بە هەزاران بەرپرس و سەرکردە و کۆنە موستەشار و خەڵکی ئەکادیمی و دەسەڵاتداران دەرکەوت سەر بەو ڕژێمە بووینە، ڕێنماییان لێ وەرگرتووە و ئەرکی بنچینەییان هەڵگیرساندنی شەڕی براکوژی بووە.
  • لەو ماوەیە زێڕینە لە ڕقی یەکتر نەتوانرا هەموو دەرفەتەکان بقۆزرێتەوە.
  • بۆ هەڵبژاردن لیستێکی هاوبەشی کوردستانی پێک هات لە نێوان (یەکێتی، پارتی، یەکگرتوو، شیوعی، سۆشیالیست، ...) سەرکەوتنێکی کوردیانەی باشیان هێنا.
  • لە هەڵبژاردنەکانی ٣١/١٢/٢٠٠٤ دەرکەوت کە (ی.ن.ک) تا ڕادەیەک بەهۆی چاکسازی و نەرمی و پەیوەندی.. لایەک لە سەروەریەکانی ڕاست کردۆتەوە لە چآو (پ. د. ک) بڕی ٢٧٢٥٥ دەنگی زیاتر هێنابوو، بەڵام سەرجەم لە چاو هەڵبژاردنی ١٩٩٢ بڕی لە ١٢٪ لە کورتی دابوو. 
  • (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) دوو قۆڵیانە بێ پرسی لیستی هاوبەش ڕێکەوتن کە سەرۆک کۆماری عێراق مام جەلال و سەرۆکی ئیقلیمیش کاک مەسعود بێت.
  • لە ١٢/٤/٢٠٠٥ بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقی سیاسی مام جەلال وەک کوردێک دەگاتە پۆستی سەرۆک کۆمار بەهۆی ئەو هاوپەمانیەتیەی کورد لەگەڵ لایەنەی ئیسلامیەکانی عێراقی (حزبی دەعوە و مجلس الأعلی...) بە کۆی ٢٢٧ دەنگ بەرامبەر ٣٠ دەنگی دژم ١٧ دەنگیش غائب، شایانی باسە زۆربەی هەرە زۆری ئیسلامیە شیعەکان دەنگی (بەڵێ) یان دا بە مام دەلال، ئەو ٣٠ دەنگە دژەژ زۆربەی عەلمانیە عروبیەکان بوون، هەڵبەتە لە ژێر سایەی عروبی عەلمانی و ئەمریکی ئەو دەستکەوتە نەدەهاتە دی.
  • لە ٧/٥/٢٠٠٦ هەردوو حکوومەتی سلێمانی و هەولێریان تێکەڵ کردەوە.
  • لە هەڵبژاردنی ٢٥/٧/٢٠٠٩ دووبارە هەریەکە لە پارتی و یەکێتی شکستیان هێنا و دەنگەکانیان هاتە خوار بۆ ٢٩٪ بەهۆی ئەو بەرنامە گەندەڵیەی لەسەری دەڕۆن، هەرچەندە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (پ د ک) تەزویرێکی زۆر کرا، بە پیچەوانەی لای یەکێتی تا ڕادەیەکی پاک بوو.


سەرچاوەکان



802 بینین