پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

له‌لایه‌ن: - جیهاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-08-27-20:08:00 - کۆدی بابەت: 111
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان یان حسک (بە ئینگلیزی: Kurdistan Socialist Democratic Party، بە عەرەبی: الحزب الاشتراكي الديمقراطي الكردستاني) لە ساڵی ١٩٧٦ بە جیابوونەوەی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراوە و پەیڕەوی ئایدۆلۆژیای سۆشیالیزمە. محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حیزبەکەیە.

دامەزراندن

حیزبەکە سەرەتا بەناوی بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستانه‌وه‌ دامەزرا. یەکەم کۆبوونەوەش بۆ دروستكردنی ئه‌و حیزبه‌، لە ماڵی "سەید عه‌زیز شەمزینی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هاوینی ساڵی ١٩٧٦ ئەنجام درا. دواتر بەیاننامەی دامەزراندن لە ڕێگای "که‌ریمی حیسامی" لە بەیرووت چاپکرا و لە ١٩٧٦/٨/٨ دا حیزبه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

ئه‌زموونی ڕامیاری

دامەزرێنەرانی حیزبه‌كه‌ بریتی بوون لە:

  • سەیدا ساڵح یوسفی
  • عه‌لی عەسکەری
  • دکتۆر خالید
  • سەعدی عه‌زیز
  • عه‌لی هەژار
  • کاردۆ گەڵاڵی
  • ڕه‌سول مامەند
  • تاهیری عه‌لی والی
  • سەید کاکە
  • مەلا ناسیح

دواتر ناوی بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان گۆڕدرا بۆ "بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان" و ساڵی ١٩٧٩ گۆڤارێک بەناوی بزووتنەوە دەردەکەن.

لە ١٩٨١/٦/٢٥ سکرتێری گشتیی حیزب (سەیدا ساڵح یوسفی) بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە تیرۆر کرا.

كۆنگره‌كانی حیزبی سۆسیالیست

-یەکەم کۆنگرە لەشاخ لە دۆڵه‌توو لە 12-5-1981.

-کۆنگره‌کانی تریشی دوای ڕاپەڕینی 1991 لە شارەکانی کوردستان بەستووه‌.

١٩٧٩/٨/٨ : کۆنفڕانسی ڕاگەیاندنی حسک واتە "حیزبی سوسیالستی یەکگرتوو".

-کۆنگرەی یەکەم 12تا 13 - 5 -1981 لە دۆڵەتوو.

-کۆنگرەی دووەم 15تا 19-11-1994 هەولێر.

-کۆنگرەی سێهەم 27تا 30-11-1999 سلێمانی.

-کۆنگرەی چوارەم 6تا 8-12-2003 سلێمانی.

-کۆنگرەی پێنجەم 8 تا 9 -8-2005 سلێمانی.

-کۆنگرەی شەشەم 5 تا 8-5 -2011 هەولێر.

- کۆنگرەی حەوتەم لە ٢٠٢٢/٣/٥ ئەنجام درا و محەمەد حاجی مەحموود بە سکرتێری گشتیی حیزب دانرایەوە و ناوی حیزبەکە گۆڕا بۆ "پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان". هەروەها سەرکردایەتی نوێ هەڵبژێردرا و لە ٣٩ ئەندام پێکهاتوون.

وەک حیزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێناسەی خۆی کردووە و ئەم ستراتیجە بۆ "حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان" پەسەندکراوە.

-پلینیۆمی یەکەمیشی لە ٢٠١٤/٦/١٣ لە سلێمانی بەستووە و لەوێ بۆ یەکەمجار کۆنفیدراڵی وەک ئامانجی حیزبی سۆسیالیست بۆ ئەو قۆناغە بە گونجاو دانرا.

زانیاریی گشتی

بارەگای لە سەرجەم کوردستان هەیە و خاوەنی ٤,٥٠٠ شەهیدە و لە جەنگی دژی داعش ٩ شەهید و سەدان برینداری داوە. خاوەنی کەناڵێکە بەناوی (جەماوەر) و ڕادیۆ و وێبگەی (جەماوەر و سورێن)ـی هەیە. هەروەها خاوەنی ڕۆژنامەیەک بووە بەناوی ڕێبازی ئازادی.


سەرچاوەکان



4234 بینین