پەیوەندی نێوان قەڵەوی و ڕووناکی دەستکرد

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-08-18:11:00 - کۆدی بابەت: 12822
پەیوەندی نێوان قەڵەوی و ڕووناکی دەستکرد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەیوەندی نێوان قەڵەوی و ڕووناکی دەستکرد (بە ئینگلیزی; The link between obesity and artificial light، بە عەرەبی; العلاقة بين السمنة والضوء)، چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان دەرخستووە پەیوەندییەکی سەرنج ڕاکێش هەیە لە نێوان قەڵەوی و ڕووناکییە دەستکردەکان. 

کۆمەڵێک زانیاری 

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری JAMA Internal Medicine بڵاوکراوەتەوە، بەرکەوتن بە ڕووناکی دەستکرد، لە سەرچاوەکانی وەک ڕووناکی سەقف و ڕووناکییەکانی دیکەی ژوورەکە هەروەها مۆبایلە زیرەکەکان و تەلەفزیۆنەکانەوە پەیوەندی هەیە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەڵەوی. توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی ٤٤ هەزار ئافرەت ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٧٤ ساڵدایە لە ماوەی شەش ساڵدا و بۆیان دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانەی لە کاتی خەوتندا بەرکەوتنیان بە ڕووناکی دەستکرد هەبووە بە ڕێژەی ١٧٪ مەترسی تووشبوونیان بە ١١ پاوەند زیاترە بە بەراورد بەو ئافرەتانەی لە تاریکیدا نوستوون. ڕێژەی قەڵەوی بە ڕێژەی ٣٣٪ بەرزتر بووە. هەروەها ئەو ئافرەتانەی کە بە تەلەفزیۆن یان ڕووناکییەوە دەخەون، زیاتر ئەگەریان هەیە بۆ زیادبوونی کێش و قەڵەوی بە تێپەڕبوونی کات.

مرۆڤ لە ڕووی بۆماوەییەوە خۆی دەگونجێنێت بۆ ئەوەی چالاک بێت لە کاتی ڕووناکی ڕۆژدا و لە تاریکی شەودا بخەوێت، نووسەری سەرەکی دکتۆر یۆنگ موون ("مارک") پارک، توێژەری پۆست دکتۆرا لە پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی ڕوونی دەکاتەوە کە بەرکەوتن بە ڕووناکی لە شەودا لە کاتی خەوتندا دەتوانێت کاتژمێری لەشی لەش بگۆڕێت کە ٢٤ کاتژمێرە و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکان و پرۆسە زیندەییەکانی تر کە ڕێکخستنی خەو و حەزی خواردن و زیادبوونی کێش دەگرنەوە. لە کاتێکدا توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر بەرکەوتن بە ڕووناکی دەستکرد لە ژووری نوستندا، بەڵام پارک تێبینی ئەوە دەکات کە ئەو ڕووناکییەی لە دەرەوەی ژوورەکەوە دێت، بۆ نموونە لە ژوورەکانی تر یان ڕووناکییەکانی سەر شەقامەکان، ئەمانەش دەتوانن پەیوەندیان هەبێت بە زیادبوونی مەترسی قەڵەوی و زیادبوونی کێش. لەگەڵ ئەوانەش لێکۆڵینەوەکە نەیتوانیووە ئەوە دەربخات کە ئایا بەرکەوتنی گشتی بە ڕووناکی دەستکرد، لەوانە بەرکەوتنی تیشکە دەستکردەکان لەکاتی ڕۆژدا، کاریگەری هەبووە لەسەر زیادبوونی کێش یاخود نا.


سەرچاوەکان



54 بینین