پارتی ڕوسیای یەکگرتوو

له‌لایه‌ن: - محمد سمیع - به‌روار: 2019-06-04-21:08:00 - کۆدی بابەت: 109
پارتی ڕوسیای یەکگرتوو

ناوه‌ڕۆك

دروستبوون و دامەزراندن

لە ڕێکەوتی 1/12/2001 لەئەنجامی یەکگرتنی ھەردو بزوتنەوەی "یەکێتی" و "نیشتیمان" دامەزراوە و ڕابەریان "دیمیتری میدیفیدف" بو، لە سەرجەم ھەرێمەکانی ڕوسیا لق و ئۆفیسیان ھەبو.


ئەزمونى سیاسی

•تەنھا لەماوەی 7 ساڵدا ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە 1800000 یەک ملیۆن و ھەشتسەدھەزار. 
•لەسەرەتای ڕاگەیاندنیانەوە لە لوتکەی ھەرەمی دەسەڵاتی سیاسی ڕوسیا دان.
•لە ھەڵبژاردنەکانی 2003، 2007، 2011 و 2016 دا زۆرترین کورسیەکانی "دۆما" پەرلەمانی روسیایان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

•لە ساڵی 2016 لە کۆی 450 کورسی مەجلیسی دۆما توانیان 343 بەدەست بھێنن لەژێر پەیامی "سەرکەوتنی ھەمو تاکێک سەرکەوتنە بۆ ڕوسیا".
•پێناسەی خۆیان بەوەدەکەن کە پارتێکی خاوەن ئاڕاستەی کۆنەپارێزیی کۆمەڵایەتییە. 

•جەخت لەوەدەکەنەوە کە پارتەکەیان ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ستراتیژیەتەدا یەکدەگرێتەوە کە سەرۆک ڤلادیمیر پوتین پیادەی دەکات بۆ دەربازبون لە گرفتە قوڵەکانی پاش سەرەتای نەوەدەکان و تەنگژەی دارایی 1998. 
•ئەم پارتە باوەڕیان وایە پلان و بەرنامەی خۆیان زامنی بەیەکگرتویی مانەوەی خاکی ڕوسیا و گەشەسەندنیەتی بۆ ئەوەی وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و زلھێز بمێنێتەوە.

•لەسەر ئاستی ناوخۆدا باوەڕیان بە گەشەسەندنی وڵات و زیادکردنی داھاتی تاکەکەس و خۆشگوزەرانی ھەیە.
•لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە باوەڕیان بە کرانەوەی گفتوگۆ ھەیە لەگەڵ تێکڕای وڵاتان، بەڵام پێداگیرن لەسەرئەوەی ھێزی بەرگری ڕوسیا بە بەھێزی بمێنێتەوە و بەرەنگاری ھەڕەشەکانی سەر ئاسایشی ڕوسیا بکاتەوە.


سەرچاوەکان



3697 بینین