تایبەتمەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:02:00 - کۆدی بابەت: 1469
تایبەتمەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بزوتنەوەیەکی ئیسلامی چاکسازییە، لە ٦/٢/١٩٩٤ ڕاگەیەنرا، بەپێی تەقویمی خۆیان بزوتنەوەیەکی کۆنە و لەسەر ڕاڕەوی (برایانی موسڵمان)ی جیهانییە و لە کوردستانیش کاری سیاسی و خێرخوازی بەردەوام بووە، ئەو بەروارەی سەروو ئاشکراکردنی یەکگرتووە نەک دروست بوونی.

هەیکەلی ڕێکخستنی

(سەرکردایەتی- م.ڕ- مەڵبەند- لق- ناوچە- ڕێکخراو- پۆل- شانە) پڕۆژەیەکی ڕێکخستنی نەک (پەیکەری ڕێکخستن) لە شێوەی ستراتیژیەتی بزواوە داڕشتووە بەپێی واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەڤەرەکە، هەڵبەتە وەک ڕێکخستنەکانی تر هەڕەمییە، سیستەمی سکرتاریەت (سەرکردایەتی- شورا) ئەو زاراوانەی (نەصیر، نصیر متقدم، قیادة قطري).. هەمووی لە داهێنانی ئەو ڕێکخستنە ڕەسەنەیە.

ئایدۆلۆژیای

سنووری ئێستای کوردستانییە، ئاواتی کیانێکی کوردیە تیایدا شەریعەتی ئیسلامی پەیڕەو بکرێت، بەڵام لە بەرنامەی سیاسیدا ئامانجی دیموکراسی یە و ئامرازەکانی ئاشتی و گفتوگۆ و وەک سەلامەت ترین ڕێگەیە بۆ ئامانج، دروشمیان (ئازادی- برایەتی- دادپەروەری)ـە.

ڕەوتی (سیرە)

ناکرێت پێش جاڕدانی باس لە مێژووەکەی بکەین (چونکە سیاسەتی بابەتەکەمان وایە کە ڕووداو و هەڵوێستەکانی بەپێی ئاشکراکردنی خۆیان تۆمار بکەین، ... تەنها کورتە باسێکی گشتی دەکەین لە بارەی ڕیشەی ئەو بزوتنەوە:

ئەو جموجۆڵەی ''کۆمەڵ و بزوتنەوەی سیاسی ئیسلامی'' دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و تەقەلاکانی زانکۆی (جامعە) ئیسلامی کە لە لایەن شێخ سەعیدی نەوڕەسی و سوڵتان عەبدولحەمید و جمال الدین افغانی و محمد رشید رەزا... کرا، بە تایبەتی لە دوای ئەوەی (ئیتیحادییەکان- بەو ڕووکارە عەلمانی نەتەوەگەریان) بە یەکجاری لە ١٩٠٨- ١٩٠٩ ز دەسەڵاتی عوسمانیان کۆنترۆڵ کرد، ئیتر تەقەلای دروست کردنی ئەو جۆرە بزوتنەوانە دەست پێکرا، ڕەنگە (یەکێتی محمدی) کە لە ساڵی ١٩٠٨ لە لایەن شێخ سەعیدی نورسی یەکەم بزوتنەوەی ئیسلامی زەق بووبێ لەو بارەیەوە، لە دوای داڕووخانی خەلافەتی عوسمانلی لە ٣/٣/١٩٢٤ بە یەکجاری لە لایەن ئەتاتۆرکەوە، کە بووە هۆی دروست بوونی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر بنچینەی عەلمانی.. ئەوا بەرەبەرە بیرۆکەی دروست بوونی بزوتنەوەیەکی فراوانی ئیسلامی چەکەرە بوو، تا لە ساڵی ١٩٢٨ لەسەر دەستی (حەسەن البناء) برایانی موسڵمان ڕاگەیەنرا، لە دوای ئەزمونێکی دورودرێژ کەمتر ئەو پڕۆژەیەی توانی ئەزموونێک بسەلمێنێ بۆیە بزوتنەوەی تریش پەیدا بوون لە دوای چلەکان، لەوانە (جماعة الإسلامیة) لە پاکستان بە سەرۆکایەتی (ابو الاعلی المودودی) و (حزب التحریر الإسلامی) بە سەرۆکایەتی تقی الدین النبهانی، بەڵام هەر نەتوانرا ببێتە ئەزمونێکی واقعی، بۆیە حسابێکی وای بۆ نەکرا لە ڕەوتی جیهانی، تا شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ بە سەرۆکایەتی خومەینی سەرکەوتوو بوو ئەو ڕابوونە تەقیەوە، ئیتر لەو کاتەوە حساب بۆ ڕەوتی ئیسلامی دەکرێ لە هەموو ئاستەکان.

هەرچی یەکگرتووی ئیسلامیشە ماوەیەکی دوورودرێژ بەشێکی نەپچڕاو بوو لە ئیخوانی عێراقی، هەڵبەتە ئەو گەنگاوەی دروستکتدنی بەشی کوردستانی سەربەخۆ هەنگاوێکی گرنگە و جێگەی دەستخۆشیە کە هەر یەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی پێێ هەڵسان و بە ناوی کوردستانی جیا لە عێراقیانە بزوتنەوەیەکیان دروست کردووە، ئەگەرچی درەنگیش بووە. ئیتر باسەکەی ئێمە لە دوای چاڕدانیەتی.

بۆیە لەو ماوە کورتە گۆڕانێکی وانەبووە شآیەنی باس بێ بەو شێوەیە:
+ لە دوای ڕاپەڕێنی ١٩٩١ سەرپەرشتی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردی خێرخوازی) یان کرد، سەرپشکی کارە مرۆییەکانیشیان ڕزگارکردنی (هەتیوانی کوردستان) بوو لە مردنێکی ڕاستەقینە (بێ هاوێر) بە تایبەتی منداڵە شەهیدەکانی کوردستان.

+ لە هەڵبژاردنەکە لیستی هاوبەش بوون لەگەڵ (باسک)، ڕێژەی دەنگەکانی یەکگرتوو بە حسابێکی سادە یەکسانە بە (١٠٢٩٣) دەنگ، چونکە ئەوان لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕابەری نەبون، کەواتە دەنگی لیست (٤٩١٠٨)- دەنگی ڕابەر (٣٨٨١٥)= ١٠٢٩٣.

+ هەر لە دوای ئاشکراکردن ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیان لە زۆربەی شارەکان کردەوە و ڕۆژنامەیەکیان بە ناوی (یەکگرتوو) هەیە.

+ لە یەکەم کۆنگرەیدا دووبارە پابەند بوونەوە بە ئەنتی میلیشیایی.

+ زۆر بە خێرایی گەشەیان کرد و مەڵبەند و لقیان لە زۆربەی شارەکان کرایەوە بە تایبەتی لە ناوچەکانی بادینان، ڕاگەیاندنێکی بە هاوسەنگیان داڕشت، ڕێکخراوی پیشەییان بە نەخشەیەکی تێروتەسەل دامەزراند.

+ لە دوای ٣١/٨/١٩٩٦ کە هاوسەنگی هێز بە قازانجی پ د ک) گۆڕا، ئەوا یەکگرتوو بەشداری حکومەتی هەولێری کرد، بە وەزیرێک.

+ لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان (ی ن ک) و (انصار الأسلام) دا یەکگرتوو لایەنگیری (ی ن ک)ی کرد و ئەندام بوو لە ژووری عەمەلیات.

+ لە هەڵبژاردنی سەرانسەری عێراق بە لیستێکی هاوبەش لەگەڵ حزبە عەلمانییەکانی کوردستان دابەزی و (٩) کورسی پەرلەمانی پێ درا لەگەڵ هەندێ ئیمتیازی سیاسی لە (بەغدا) بەڵام لێی پەشیمان بوونەوە.

+ پەیوەندی لەگەڵ (مرکزی ئیخوان) و حزبی ئیسلامی (تەک و لۆ) بوو لە بارەی عێراق و کوردستان و هاتنی ئەمریکا.

+ دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی دووەما لەگەڵ عەلمانییەکان تەواو ڕێک نەکەوتن و لەگەڵ کۆمەڵیش ئامادە نەبوو لیستی هاوبەش پێک بهێنن بڕیارد درا بە لیستی تەنهایی داببەزێ، بووە هۆی ئەوەی لە ٦/١٢/٢٠٠٦ هێزەکانی پارتی لە چەندین ناوچەی بادینان بارەگاکانیان بگرن و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووش تیایدا شەهید بوو، دوای بە ٢ ملیۆن مەسلەتاین کرد بەڵام کاریگەرییەکی قووڵی کردە سەر ستراتیجی و تێکڕای ئەزموونی یەکگرتوو.

+ لە هەڵبژاردنی ٢٥/٧/٢٠٠٩ شکستیان هێنا لەگەڵ باقی لایەنە ئیسلامییەکان و تەنها ٦ کورسیان بۆ ماوە.

پەند لە خاڵە بەهێزەکانی 

١- بزوتنەوەیەکی بە نەخشە و پلان و ستراتیژیەتن، لە ئەرک و توانا و باری ناوەخۆ و ئیقلیمی و دەولی چاکتر شارەزان.

٢- جم و جۆڵ و کارە سیاسی و ئیداریەکان و هەنگاوەکانیان موئەسەساتیە، بەدەر لە دەسەڵاتی شەخسی و بنەماڵەیی، خاوەن پڕۆژەیەکی فیکر و سیاسەت و بوودجە و ڕێکخستنن.

٣- چاکتر لە دیوی ناوەوە نهێنیەکانی ستراتیژیە جیهانی و ئیقلیمی و ناوەکیەکان گەیشتوون، بۆیە لە زۆربەی شەپۆل و گەردەلولەکان بێ زیان بوونە و دانایانە دەرباز بوونە.

٤- یەکیەتی فیکر و بیر و بۆچوونیان هەیە و لە دەردی فرەتەیاری و فرە بۆچوونی جیا بەدەرن، ناوەندێتی بڕیار و پەیڕەویان هەیە.

٥- بزوتنەوەیەکی فیکریە و سەرکردە و پێشەوایەکی موفەکیر و پاکیان هەیە، لە بواری کارەکەی خۆیان پسپۆڕن.

٦- وەک کادیری دانا و هەوڵیان داوە ئەو دوو ستونەی کادیرایەتی ئیسلامی پەیڕەو بکەن:

أ/ دەرونناسی خەڵکی جیاجیا و ... (کلم الناس علی قدر عقولهم).
ب/ خەڵکی ئێستا لە گۆتە و بەڵێن تێرن، کردەوەیان گەرەکە، کردەی ئیسلامی نوێ کە دەسەڵاتی سیاسی نییە ئەوەیە بە دانایی و زانایی و ئاساییانە هەڵسوکەوت بکەت (فلیکن تهذیبکم بسیرتکم).

٧- ئەو ئەندام و لایەنگیر و مونتەسیبی یەکگرتوو بە پێچەوانەی حزبە دەسەڵاتدارەکان خەڵکێکی بەگەری موچە و ئیمتیاز نینە.

٨- کەم ترین شت بووترێ ئەوا ئەگەر بوار بڕەخسێندرێ بۆ  یەکگرتوو دەسەڵاتی بدرێتە دەست بە ماوەیەکی پێوانەیی ئەو قەیران و گەندەڵی و بێ سەرو بەریەی کوردستان چارەسەر دەبێ.

٩- ئەو کەمە جیاوازیەی لەگەڵ بزوتنەوە و دوایش کۆمەڵ بەرهەمی پڕۆسەیەکی مێژوویی فقهی و کۆمەڵایەتی و  سیاسی و هەتا دەروونیشە، ئەوان لە (اصول)، (بنچینەکان)، (عەقیدە)، (ئامانج)، وەک لۆژیکی هەمووی یەکن، تەنیا لە ڕێگە و ئامرازەکانی گەیشتن بەو ئامانجە کەمێک جیاوازیان هەیە، بە هۆی دەوڵەمەندی ئەزموون و دەرکەوتنی زیاتری ڕاستیەکان و بچووک بوونەوەی جیهان وا خەریکە ئەو جیاوازیە ئەوەندە بچووک بێتەوە کە جار وایە لە نێوان دوو ئەندامی یەک لایەنیش هەبێت، ئەوەیە (یەکگرتوو) سەر بە تەیاری یەکەمی جیهانیە، کۆمەڵ و بزوتنەوەش سەر بە تەیاری سێیەمن، واتە لە ڕووی سیاسیەوە بە گشتی لایەنە ئیسلامیە جیهادیەکان لە یەکتر نزیک ترن، ئەگەر تێبینی بکرێت لەو لیستە جیاوازیەی نێوانیان دەبینرێ حزبێکی سیاسی جیهادی سوننە نزیک ترە لە حزبێکی جیهادی شیعە، نەک لە حزبێکی مەدرەسەی ئیخوانی.


سەرچاوەکان



814 بینین