یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان

له‌لایه‌ن: كارا كوردستانی - به‌روار: 2019-08-22-09:09:00 - کۆدی بابەت: 93
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی یەکگرتوی ئیسلامیی

حزبێکی سیاسی پاشخان ئیسلامیی ھەرێمی کوردستانە و نزیک لە تەوژمی ئیخوان موسلیمینە و باوەڕی بەخەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژی ھەیە.

دامەزراندن

  لە 6/2/1994 پاش 3 ساڵ لە دوای راپەرینی ھەرێمی کوردستان و لە نێو جەرگەی قەیران و گەمارۆی ئابوری ھەرێمی کوردستان و لە گەرمەی شەری ناوخۆدا وەک حزبێکی سیاسی مەدەنی و  بێ چەک و مەکتەب عەسکەریی ھاتە دامەزراندن.

ئاڕاستە و بۆچوون

پارتێکی ئیسلامیی میانڕەوە و کار بۆ چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری دەکات لە ژێر یاساکانی ئیسلامدا، ھەوڵدەدەن بۆ بنیاتنانی تاک و خێزان و کۆمەڵگای ئیسلامی.

ئەمیندارەکانی یەکگرتوو

1- سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق، ساڵى1950 لە پاێزگای ھەڵەبجە لەدایک بووە، لە 1994/2/6 تاوەکو 2012/5/1 ئەمیندارى یەکگرتوو بووە،  بۆجاری دووەم لە 2016/5/28 تاوەکو ئێستا کەسی یەکەمە.

2- مەحەمەد فەرەج لەدایکبووی پارێزگای ھەڵەبجەیە لە ساڵى 1953لەدایکبووە، بەکالوریۆسی لە ئادابی عەرەبیدا ھەیە. لەسەرەتای دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامییەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووە بۆ یەک خول ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە . لە 2012/5/2 وە تاوەکو 2016/5/28 کەسی یەکەمی یەکگرتووی ئیسلامیی بووە.

کۆنگرەکانی

لە میژووی ڕاگەیاندنییەوە تاوەکو ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە:

1- لە ساڵی 1993 کۆنگرەی دامەزراندن بەسترا، پێک ھاتبون لە 130 ئەندام 122 پیاو و 8 ئافرەت، بەھۆکاری شەڕی ناوخۆ 2 کۆنفراسیان لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی بەست و تیایدا 15 ئەندامی ئەنجومەنی شورا ھەڵبژێردرا.

2- لە 20-8-1996 لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان 250 .
- 25 ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

3- لە 3-9-1999 لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان 325. 
- 30 ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

4- لە 30-4-2005 لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان 490. 
- 35 ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

5- لە 1-5-2009 لە ھەولێری پایتەخت.
- ژمارەی ئەندامەکان 561. 
- 35 ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.

6- لە 1-5-2012 لە ھەولێری پایتەخت.
-  ژمارەی ئەندامەکان 755. 
- 35 ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا و 11 ئەندام بۆ دەستەی باڵای چاودێری.

7- لە 28-5-2016 لە ھەولێری پایتەخت.
-  ژمارەی ئەندامەکان 1100.
- تیایدا ئەمینداری پێشوتر سەلاحەدین محەمەد بەھادین وەک ئەمیندار ھەڵبژێردرایەوە.

6. کاری سیاسی و ھەڵبژاردن :

* لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 بەرێژەی 11.05% لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستانی دەنگى بەدەستھێنا و ژمارەی دەنگەکانی 214.223- دووسەد و چواردە ھەزار و دووسەد و بیست و سێ دەنگ.
* لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 ئەم رێژەیە دابەزیوە بۆ 7.2% وە ژمارەی دەنگەکانی 155.972  سەد و پەنجا و پێنج ھەزار و نۆسەد و حەفتا و دوو دەنگ.

 *لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018دا جارێکی تر ئەم رێژانە روو لە داکشان دەکەن و ژمارەی کورسیەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە 10 کورسیەوە دابەزی بۆ 5 کورسی و لە ئەنجوومەی نوێنەرانی عێراقیش لە 4 کورسی دابەزی بۆ 2 لە کۆی 325 کورسی


سەرچاوەکان

595 بینین