تەلەسکۆپی هابل

له‌لایه‌ن: ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-23-23:20:00 - کۆدی بابەت: 1518
تەلەسکۆپی هابل

ناوه‌ڕۆك

تەلەسکۆپی هابل

یەکێک لە گرنگ ترین و خۆشەویست ترین پڕۆگرامی ئاژانسی ناسا بووە، ناوبانگی لە سەرانسەری جیهان دەرکرد، بووە هۆی گۆڕینی بیرکردنەوە و تێگەیشتنەکانمان بۆ گەردوون و بۆ یەکەم جار چاوی مرۆڤی گەیاندە قوڵایی گەردوون.
تەلەسکۆپی هابل لە ڕێگەی کەشتیەکەوە لە ٢٤ ی نیسانی ساڵی ١٩٩٠ گەیەنرایە خولگەیەک بە دەوری گۆی زەوی لە بەرزایی ٥٦٠ کیلۆمەتر، تیرەی هاوێنەکەی هابل ٢.٤ مەترە بەڵام لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی گۆی زەویە و دوورە لە سەرچاوەکانیی ڕووناکی و تیشک دانەوەی بەرگە هەوا و تەم و تۆز، ئەوا هابل توانی ڕوونترین وێنە و ڤیدیۆی گالاکسی و تەم و ئەستێرەکانی گەردوون بچڕکێنێت.
تەلەسکۆپی هابل بو بە تاجی سەری زانیاریە نوێیەکان لە بواری گەردوون ناسی، هابل توانی گەشتێک بە چاوی مرۆڤ بکات بۆ قووڵای ڕابردوو، قوڵایی کات و شوێن،توانی وێنەکانی گەردوونمان نیشان بدات دوای تەنیا یەک ملیار ساڵ لە ڕووودانی تەقینە گەورەکە، هەروەها هەنگاوەکانی دروستبوونی گالاکسیەکان و گەشەکردنی گەردوونیشی بە ڕوونی نیشانداین.
تەقینەوە گەورەکە نزیکەی ١٣.٧ ملیار ساڵ پێش ئێستا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ئەم گەردوونەی ئێستا دروست بووە، واتە لە ڕێگەی هابل مرۆڤ توانی تەماشای مێژووێکی بینراوی گەردوون بکات لە نزیکەی ١٣ ملیار ساڵی ڕابردوو.
هەروەها هابل بە ڕوونی و بەبێ هیچ گومانێک دەریخست کە گەردوون لە کشان و گەورەبوونە، کشانەکەش بە تێپەڕبوونی کات خێڕاتر دەبێت.
بەڵام تەلەسکۆپی هابل گەڵیک پرسیاری قورسی تری ووروژاند، لەوانە ئایا بۆشای ئاسمان Space لەگەڵ تەقینەوە گەورەکە دروست بووە یان هەر هەبووە؟ ئایا لە دەرەوەی گەردوونی ئێمە چی هەیە؟ ئایا گەردوونی تر هەیە؟
شۆڕشێكی زۆر گەورەتر بەڕێوەیە لە بواری گەردونناسی لە دوای تەلەسکۆپی هابل، بۆ وەڵامدانەوە یان لێکۆڵینەوە لەم پرسیارانە دەزگای ناسا لە ساڵی ٢٠١٩ تەلەسکۆپی جێمس وێب هەڵدەدا بۆ بۆشای ئاسمان لە شوێنی هابل کە کارەکانی تەواو دەبێت.
پێویستە بووترێت تەلەسکۆپی جێمس وێب پتر لە ١٠٠ ئەوەندە بەهێزترە و هەستیار ترە لە تەلەسکۆپی هابل، جێمس وێب بەرهەمی پێشکەوتنی مرۆڤە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو لە بوواری کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد، چاوەڕوان دەکرێت جێمس وێب سەرەتاکانی تەقینەوە گەورەکەمان نیشان بدات وەڵامی بۆ گەڵیک لەو پرسیارانە پێ بێت کە تەلەسکۆپی هابل ووروژاندی، ئەمەش دەبێتە شۆڕشێکی نوێ و گەورەتر لە بواری گەردونناسی.


سەرچاوەکان

21 بینین