نەخۆشی کارەبایی دڵ چییە؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-05-21:10:00 - کۆدی بابەت: 12761
نەخۆشی کارەبایی دڵ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی کارەبایی دڵ چییە؟ (بە عەرەبی: ما هو مرض القلب الكهربائي، بە ئینگلیزی: What is electrical heart disease)، نەخۆشی کارەبایی دڵ ئاماژەیە بۆ نائاسایی لە سیستەمی کارەبای دڵدا، کە دەبێتە هۆی تێکدانی لێدانی دڵ و کارکردنی ئاسایی دڵ. دڵ پشت بە سیستەمێکی کارەبایی تایبەت دەبەستێت بۆ دروستکردن و هەماهەنگیکردنی ئەو گرژبوونانەی کە خوێن بە تەواوی جەستەدا پەمپ دەکەن، کاتێک تێکچوون یان ناڕێکی لەم سیستەمە کارەباییەدا ڕوودەدات، دەبێتە هۆی تێکچوونی جۆراوجۆری لێدانی دڵ، و خێرایی یان خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.

نیشانەکانی نەخۆشی کارەبای دڵ

  • دڵەکوتێ
  • سەرگێژخواردن 
  • هەناسەتەنگی
  • ئازار و ناڕەحەتی لە ناوچەی سنگ
  • ماندووێتی، بە تایبەت ماندووێتی درێژخایەن

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی کارەبایی دڵ

١- تووشبوون بە نەخۆشییەکی دڵ، وەک نەخۆشی خوێنبەری تاجی و ڕەقبوون و گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ.
٢- بەرزی پەستانی خوێن.
٣- نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ.
٤- نائاسایی زمانەكانی دڵ 
٥- جەڵدەی دڵ
٦- دوای نەشتەرگەری دڵ
٧- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
٨- جگەرەکێشان و بەکارهێنانی کحول و کافایین و وەرزشی زۆر.

جۆرە باوەکانی نەخۆشییە کارەباییەکانی دڵ کامانەن؟

١- لێدانی دڵ بە خێرایی: ئاماژەیە بۆ لێدانی خێرای دڵ، بە شێوەیەکی گشتی لە خولەکێکدا لە ١٠٠ لێدان زیاترە.
٢- خاوبوونەوەی لێدانی دڵ: ئەمەش بریتییە لە کەمتر لە ٦٠ لێدان لە خولەکێکدا.

کەی سەردانی پزیشک بکەین؟

ئەگەر هەستت کرد دڵت زۆر خێرا لێدەدات یان زۆر خاو دەبێتەوە یان لێدانەکانی دڵت زیاد و کەم ئەکەن بێ هۆکار، ئەوا بێ دوودڵی سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە و زانیاری تەواو دەربارەی تەندروستیت وەربگرە. هەروەها ئاگاداربە ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکە کە بریتین لە:

  • ئازاری سنگ (Chest pain)
  • هەناسەتەنگی (Shortness of breath)
  • بێهۆشبوون (Fainting)


سەرچاوەکان



52 بینین