چۆن بزانین هایدرۆلیک پیس بووە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-17:08:00 - کۆدی بابەت: 1528
چۆن بزانین هایدرۆلیک پیس بووە؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن بزانین هایدرۆلیك پیس بووە؟

  1. ئەگەر بۆنی سوتاوی لێبێت.
  2. ئەگەر رەنگی رەش بوو، لینجی نەمابوو.
  3. گێڕەكە درەنگ دەگۆڕێت.
  4. لە كاتی گۆڕیندا دەنگ دەردەكات، یان ئۆتۆمبێلەكە تەكان پێدەدات.
  5. فڕەی كرانكی ئۆتۆمبێلەكەت بەرز دەبێت، بەڵام كێشی رۆشتنی نییە.

لە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكان، شیشی پێوانی رۆنی گێڕ لابراوە، بەوەش بەكارهێنەر دەبێت تەماشای كەتەلۆكی ئۆتۆمبێلەكە بكات تا بزانێت لە چەند كیلۆمەتردا دەبێت هایدرۆلیكەكە بگۆڕدرێت، یان ئەگەر هەستت بەو نیشانانە كرد، دەتوانیت بیگۆڕیت.

  • بە شێوەیەكی گشتی، دەبێت لە هەر (60-80 هەزار) كیلۆمەتردا، هایدرۆلیكی ئۆتۆمبێلەكەت بگۆڕیت، ئەگەر نا زیان بەگێڕی ئۆتۆمبێلەكەت دەگات، یان لاواز دەبێت، یان خراپ دەبێت....


سەرچاوەکان



634 بینین