باوەڕبوون بە گفتوگۆ و دانوستان لە مامۆستای سەرکەوتوودا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-22:57:00 - کۆدی بابەت: 1670
باوەڕبوون بە گفتوگۆ و دانوستان لە مامۆستای سەرکەوتوودا

ناوه‌ڕۆك

باوەڕبوون بە گفتوگۆ و دانوستان لە مامۆستای سەرکەوتوودا

مرۆڤی سەرکەوتوو تەنها خۆی نابینێت، تەنها شتەکانی خۆی بەڕاست نازانێت، تەنها مافەکانی خۆی ناخوێنێتەوە، بەڵکو هەمیشە بەردەوام خەلکێکی زۆر لەبەر دەمی خۆی دەبینێت، هەست دەکات ئەمانیش مافیان هەیە و پێویستیان بەشتە بۆ ئەوەی وەری بگرن، بۆیە بەردەوام دەرگای گفتوگۆی واڵایە و ئامادەی دانوستانە لەگەڵ بەرامبەر، زۆر مامۆستا هەن کێشەی پۆلیان زۆرە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تەنها لە پۆلدا خۆیان قسە دەکەن و گوێ بۆ داخوازی و داواکارییەکانی قوتابی ناکەنەوە، ئامادەنین ئەگەر تەنها بۆ چەند چرکەیەکیش بێت بوار بۆ قوتابی بڕيخسێنن و گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ ئەنجام بدەن، ئەم دەرگا داخستنە لە ڕووی قوتابی، لە لایەک دەبێتە هۆی سەهەڵدانی کێشە، لە لایەکی تر ئاستی وەرگرتنی زانیارییەکان لەلای قوتابی کز دەکات.


سەرچاوەکان



833 بینین