پلەکانی کاری مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-00:00:00 - کۆدی بابەت: 1674
پلەکانی کاری مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

پلەکانی کاری مامۆستای سەرکەوتوو

ژیان فراوان بووە، ئەرکەکانی تاک زۆر بووە، مرۆڤ پێویست دەکات لە ڕۆژێکدا چەند کاریک ئەنجام بدات، بەڵام ئەوەی گرنگە بزانرێت، کامە کار گرنگە و کامە کار گرنگترە، کامەیان سەرەکییە و کامەیان لاوەکییە، کامیان کاتی هاتووە و کامیان دکرێت دواتر ئەنجام بدرێت، چ کارێک پەیوەندی بە مافی خەڵکەوە هەیە، چ کارێک تەنها تایبەتە بە خودی کەسەکەوە.
پەروەردە و فێرکردن، گرنگی دان بە ئامادەکردنی وانەیەکی بەهێز،بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەروەردەیی قوتابی، لە کارە هەرە گرنگەکانی مامۆستان، ناکرێت بە هەر بەهانەیەک و بە هاتنە پێشەوەی هەر کارێکی تر ئەو ئامانجە سەرەکیانە وەلا بنرێت و فەرامۆش بکرێت، بەو واتایەی لە کاتی فەرمی، قوتابخانە جێ بهێڵدرێت و خەریکی ئەنجامدانی کارێکی تر بیت، یاخود لە کاتی دەوامدا خۆ بە کاری تر خەریک بکرێت، مامۆستامان بینیوە لە قوتابخانە کاری فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی کردووە، یاخود خۆی خەریک کردووە بە فرۆشتنی خانوو و زەوی، گەلێك جاریش وانەکەی ڕاگرتووە و خۆی خەریک کردووە بە جێ بە جێ کردنی کاری ماڵەوە، ئەمانە و چەندان نموونەی تە، بە بەردەوامی هەموو ساڵێک دووبارە دەبنەوە.


سەرچاوەکان



1135 بینین