مامۆستای سەرکەوتوو باوکێکی میهرەبانە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-22:42:00 - کۆدی بابەت: 1710
مامۆستای سەرکەوتوو باوکێکی میهرەبانە

ناوه‌ڕۆك

مامۆستای سەرکەوتوو باوکێکی میهرەبانە

قوتابی ئەمانەتێکی کۆمەڵگایە دەدرێتە دەست مامۆستا، هەموو دایک و باوکان ڕۆڵەکانیان ئەمانەتی مامۆستا دەکەن، ئەمەش نەک تەنها بۆ مەبەستی فێر کردن، بەڵکو چاویان لەوەشە بە جوانترین شێوە منداڵەکانیان پەروەردە بکرێت، لە داهاتوو بۆ خۆیان و بۆ کۆمەڵگاکەیان سود بەخش بن، نەبێتە بار بەسەریانەوە، پێویستە مامۆستا وەک باوکێکی میهرەبان بڕوانێتە قوتابیەکانی، دەستیان بگرێت و ڕێگای ڕاستیان نیشان بدات، گرنگی بە کێشەکانیان بدات و بۆیان چارەسەر بکات، میهرەبانی خۆی بەسەریان پەخش بکات و دەروونیان ئارام بکاتەوە، بۆ ئەوەی قوتابخانە و خوێندنیان خۆش بووێت و هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێن.

ئەوانەی وا ئەزانن پیشەی مامۆستایی تەنها گووتنەوەی وانەیە و پێویست ناکات خۆ بە پەروەردەی قوتابی قوتابی خەریک بکرێت، ئەوانە لە  هەڵەیەکی گەورەدا دەژین و هەرگیز لە پەیام و پیشەی مامۆستایی نەگەیشتوون، ئەم خۆرە بیرکردنەوەیە وا ئەزانم ئەمڕۆکە لە ناو کۆمەڵگەی ئێمە زۆرە، زۆرێک لە مامۆستایان ئەوە دوپات دەکەنەوە دەڵێن: (خۆمان کێشەمان زۆر کەمە ئەوجا خۆمان بە کێشەی قوتابی خەریک بکەین، من تەنها دەرسی خۆم دەڵێمەوە و حەقم بەسەر پەروەردە نیە)، ئەم دەربڕین و تێرواڕینانە، مەخۆشیەکی کوشندەیە و بەر بەستێکی گەورەیە لەبەردەم پڕۆسەی پەروەردە، ئەو کەسانەی پیشەی مامۆستاییان قبوڵە، پێویستە قبوڵی ئەوە بکەن کە پەروەرشیارێکی باش و باوکێکی بە سۆز و میهرەبان بن.


سەرچاوەکان



1035 بینین