مامۆستای سەرکەوتوو بە چاوی کەسێکی تر قوتابیەکەی هەڵناسەنگێنێت

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-22:56:00 - کۆدی بابەت: 1711
مامۆستای سەرکەوتوو بە چاوی کەسێکی تر قوتابیەکەی هەڵناسەنگێنێت

ناوه‌ڕۆك

مامۆستای سەرکەوتوو بە چاوی کەسێکی تر قوتابیەکەی هەڵناسەنگێنێت

زۆر جار وا ڕێک دەکەوێت هەندێک لە قوتابیان گرفتیان لەگەڵ مامۆستایەک دەبێت و خۆشیان ناوێت، گوێگری بۆ ناکەن و ناچنە ژێر باری ڕێنماییەکانی، بگرە زۆرجاریش لە وانەکە ناچنە ژوورەوە، لەگەڵ گەیشتنی ئەم هەواڵە بە بەڕێوەبەر و دەستەی مامۆستایانی قوتابخانە، ئیتر هەموو مامۆستایان خۆیان دەکەنە خاوەنی گرفتە و لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ئەو پۆلە، بە چاوێکی تاوانبارانە سەیری قوتابییەکان دەکەن، بە تایبەتی بۆ ئەو قوتابییانەی کە خاوەن کێشەکەن، بگرە جاری وا هەیە سەرکۆنەشیان دەکەن، کە ئەمەش لە شوینی خۆی نیە، چونکە هەڵسەنگاندنی مامۆستا لە لایەن قوتابیانەوە جیاوازە، ئەگەر قوتابیەک لە بەرامبەر مامۆستایەک هەڵە بکات لەوانەیە زۆر بە ئاسانی بە قسەی مامۆستایەکی تر داوای لێبوردن بکات، هەڵە کردن دیاردەیەکی ئاساییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە ئاستی خۆی گەورە نەکرێت و درێژەی پێنەدرێت، دەبێت خۆمان دادوەربین و لە ڕوانگەی خۆمانەوە قوتابی هەڵبسەنگێنین، نەوەک بە قسەی کەسانی تر سزا بەسەر بەرامبەرەکەمان بسەپێنین، خۆ خزاندنە ناو کێشەی مامۆستایەک لەگەڵ قوتابییەکانی هەیەتی کارێکی تەندروست و زانستیانە و پەروەردەییانە نیە، چونکە ئەم خۆ بە خاوەن کردنە گرفتەکان خراپتر دەبن و داوەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت، زانایان باس لەوە دەکەن:( ئەگەر مامۆستایەک گرفتێکی هەبوو ئەوا بۆ ئەوانی تر بێدەنگ بوون باشترین ڕێگایە، ئەگەر نەیانتوانی ڕێگا چارەیەک بۆ کێشەکە بدۆزنەوە). 


سەرچاوەکان



616 بینین