زیرەکی و ڕۆشنبیری مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-00:04:00 - کۆدی بابەت: 1718
زیرەکی و ڕۆشنبیری مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

زیرەکی و ڕۆشنبیری مامۆستای سەرکەوتوو

وریایی و ئاگاداربوون لە ڕووداوەکانی ڕۆژانە و شیکردنەوەیان بۆ قوتابیان، هەروەها ئاشنا بوون بە زانست و داهێنانە نوێکان، هەبوونی زانیاریەکی زۆر دەربارەی مێژووی کۆنی جیهان بە گشتی و مرۆڤایەتی بە تایبەتی، خوێندنەوەی نوێ و ڕووداو و پێشهاتەکان، لە ڕێگای هەبوونی پرتوکخانەیەکی بچووک لە ماڵەوە و سەردانی کردنی پێگەکانی ئەنتەرنێت، ئاستی زیرەکی مامۆستا دەردەخات لە لای قوتابیان، بەمەش تێڕوانینی قوتابیان بۆ ئەو مامۆستایە دەگۆڕێت و زیاتر لێی نزیک دەبنەوە و گوێی خۆیانی بۆ دەکەنەوە، چونکە قوتابی مامۆستا وەک خەزێنەیەکی پڕ زانیاری سەیر دەکات، وادەزانێت کە مامۆستا وەڵامی هەموو پرسیارێکی لەلا هەیە.

ئەگەر چی هۆکارەکانی ڕاکێشانی هەستی و سەرنجی بەرامبەر زۆرن، بەڵام کاریگەر ترینیان ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی وەک کەسێکی زیرەک نیشانی بەرامبەر بدات و وا لە بەرامبەر بکات کە هەمیشە پێویستیان بە ئەو هەیە.


سەرچاوەکان



942 بینین