فێرکردن بە هێما بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-00:13:00 - کۆدی بابەت: 1719
فێرکردن بە هێما بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

فێرکردن بە هێما بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

کەسی سەرکەوتوو لە پۆلدا داتوانێت قوتابیەکانی فێری چەندەها هێما و ئیشارەت بکات بۆ ئەو مەبەستەی کە خۆی دەیەوێت، یاخود بۆ ئەو قسە و گوفتارە پەروەردەییانەی کە دەیەوێت بیانگەیەنێت، بەم هەنگاوە دەتوانی کاتێکی زۆر بۆ خۆت بگێریتەوە، لە هەمان کاتدا ووزە و توانایەکی کەمتر دوچووێنی، هەوڵدان و بیرکردنەوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم هەنگاوە کاتێکی زۆر سانایە، تەنها بە بیرکردنەوەیەکی کەم لەدەرەوەی پۆل دەتوانین چەندەها ڕێگا بدۆزینەوە کە پەیوەندی هەبێ بە جوڵاندنی جەستەو هێماکردن بە یەکێک لە ئەندامەکانی لەش، هەوەکو چۆن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەبێ هەبوونی هیچ پۆلیسێکی هاتووچۆ لە شەقامەکان ڕێنمایی دەداتە شۆفێران لە ڕێگای هێماکانی سەر شەقام، بەهەمان شێوە ڕێنیشاندەر و پەروەرشیاران دەتوانن لە ڕیگای بەکار هینانی هێماوە، بەرامبەرەکەیان فێری چەندان شتی بەسود بکەن، مامۆستای وا هەیە تەنها بە دانانی تەباشیرەکەی دەستی و کەمێک وەستان لە وانە گوتنەوە، تەواوی پۆلەکە دەخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، یاخود بە دەست بەرزکردنەوەیەک، یا سەیرکردنێکی جیاواز. هونەر و هێماکان زۆرن بەڵام گرنگ ئەوەیە کە مامۆستا سود لەم هێمایانە وەربگرێت و کاریان پێ بکات، بەکارهێنانی هێماکان بە تەنها ئامانج نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە هیمای پێویست بۆ کاتی پێویست بەکار بهێنرێت.


سەرچاوەکان



720 بینین