مامۆستای سەرکەوتوو کەسێکی داهێنان کارە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-00:24:00 - کۆدی بابەت: 1720
مامۆستای سەرکەوتوو کەسێکی داهێنان کارە

ناوه‌ڕۆك

مامۆستای سەرکەوتوو کەسێکی داهێنان کارە

دیاردەیەکی زۆر نەخوازراو لە ناو زۆربەی مامۆستایان بەدی دەکرێت، ئەویش ئەوەیە مامۆستا لە سەرەتای دەست بەکاربوونی تاوەکو ساڵانیکی زۆر بە یەک ڕێچکە و بە یەک شێوە وانەکانی خۆی دەڵێتەوە، تا وای لێدێت قوتابیان دەزانن مامۆستا چۆن دێتە ژوورەوە و چی دەڵێت و چۆن جوڵە دەکات، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مامۆستا ساڵانە کارەکەی خۆی هەڵناسەنگێنێ و لایەنە باش و خراپەکانی خۆی دیاری ناکات، بەمانایەکی تر کەسە لە تەمەنی پیشەکەیدا لەسەر یەک شیواز دەڕوات و هەرگیز بیر لە داهێنان بۆ وانە کوتنەوە و گەڵس و کەوتی خۆی ناکاتەوە، ئەمەش بەرەو لاوازی دەبات و کەلێنێکی گەورە لە کەسایەتی ئەو کەسە دروست دەبێت. هەندی کەس وا دەبینن کە داهێنان کاری شتێکی خۆڕسکە و مرۆڤ لەگەڵ لە دایک بوونی ئەم توانایەی هەیە، بەڵام ئەمە بۆچونێکی هەڵەیە، چونکە هەموو کەسێک دەتوانێت زیرەک و داهێنان کاربێت، ئەگەر خۆی بیەوێت.کەواتە داهێنانکاری لە چەند کەسێک کۆنەبۆتەوە، هەموومان دەتوانین داهێنانکار بین، دەتوانین شتێک بکەین کە کەسی تر نەیکردبێت، بابەتی نوێ بهێنینە بوونەوە.


سەرچاوەکان



753 بینین