ڕووناکی چارەسەری چەند کێشەیەکی تەندروستی دەکات

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-29-23:48:00 - کۆدی بابەت: 1777
ڕووناکی چارەسەری چەند کێشەیەکی تەندروستی دەکات

ناوه‌ڕۆك

ڕوناكی چارە‌سە‌ری چە‌ند كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستی دە‌كات

ڕوناكی یە‌كێكە‌ لە‌ گرنگترین پێویستیە‌كان كە‌ ڕۆژانە‌ پێویستمان پێیە‌تی لە‌ ئێستاشدا، دە‌توانرێت ڕوناكی لە‌ بواری پزیشكیدا بە‌كاربھێندرێت ئە‌ویش بۆ چارە‌سە‌ركردنی چە‌ند كشە‌یە‌كی تە‌ندروستی.
بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌ پزیشكییە‌كان دە‌ركە‌وتووە‌، ڕوناكی دە‌توانێت چارە‌سە‌ری چە‌ند نە‌خۆشییە‌كی جیاواز بكات لە‌نێوانیاندا نە‌خۆشییە‌كانی زە‌ھایمە‌ر و پاركنسۆن.
بە‌ڕای پسپۆرە‌كان دە‌توانرێت، جیاكاری بكرێت لە‌ نێوان ئە‌و كۆمە‌ڵە‌ پرۆتینیە‌ كە‌ ھۆكاری توشبونن بە‌و نە‌خۆشیانە‌، لە‌گە‌ڵ ئە‌و پرۆتینانە‌ی كە‌ بە‌ بە‌ركە‌وتنی تیشكی ڕووناكی كارە‌كانیان چالاك دە‌بێت، بە‌مە‌ش دە‌توانرێت نە‌خۆشیە‌كە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت.
توێژە‌رە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن، ئە‌گە‌ر ئە‌و كۆمە‌ڵە‌ پرۆتینە‌ی لە‌ لە‌شدا بە‌ھۆی نە‌خۆشیە‌كە‌وە‌ كۆبونە‌تە‌وە‌ جیا بكرێنە‌وە‌، ئە‌وا دە‌توانرێت ئە‌و كە‌سە‌ لە‌و حاڵە‌تە‌ ڕزگاری بێت و ژیانێكی ئاسای بە‌سە‌ر بە‌رێت.
لە‌ ئێستادا زاناكان سە‌قاڵی ئە‌نجامدانی توێژینە‌وی وردن تا ئە‌نجامی ووردو سە‌رسوڕھێنە‌ریان دە‌ستبكە‌وێت، وا بكە‌ن ڕووناكی بۆ چارە‌سە‌ری چە‌ند نە‌خۆشییە‌كی دیكە‌ بە‌كاربھێنن، كە‌ تا ئێستا چارە‌سە‌ریان زە‌حمە‌ت بووە‌.


سەرچاوەکان



568 بینین