ناوهڕۆك
گورچیلەكانت بەم ڕێگایانە بپارێزە
نەخۆشیەكانی گورچیلە بە یەكێك لە گەورەترین كێشە تەندروستییەكان دادەنرێن كە تووشی مرۆڤەكان دەبن، بەڵام شارەزایانی بواری تەندروستی چەند ڕێنماییەك بۆ پاراستنی گورچیلەكان بڵاو دەكەنەوە كە گرنگترینیان بریتین لە:
دووركەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەكان، نەخواردنی گۆشتی ئامادەكراو، كەمكردنەوەی بەكارھێنانی خوێ لە درووست كردنی خواردەمەنییەكان، خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی، دووركەوتنەوە لە بەكارھێنانی دەرمانی ئازارشكێن، ڕێكخستنی كاتەكانی نوستن ، ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان بە شێوەیەكی ڕۆژانە، خواردنی سەوزە بەشێوەیەكی ڕۆژانە و كەمكردنەوەی خواردنی ئەو خۆراكانەی كە بەڕێژەیەكی زۆر پرۆتینیان تێدایە.
سەرچاوەکان
1685 بینین