مامۆستای سەرکەوتوو هاوار ناکات

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-22:14:00 - کۆدی بابەت: 1857
مامۆستای سەرکەوتوو هاوار ناکات

ناوه‌ڕۆك

مامۆستای سەرکەوتوو هاوار ناکات

لە کاتی ڕوودانی هەر کارو کردەوەیەکی ناشرین و نابەجێ لە پۆلدا، نابێت پەنا ببردرێت بۆ بەر هاوار کردن و قیژاندن، هەروەکو هەندێ مامۆستا نەک تەنها پۆلەکەی خۆیان بەڵکو چەند پۆلێکی نزیکی خۆشی سەخڵەت دەکات، هاوارکردن هێز و توانای مامۆستا لەناو دەبات و وێنەی مامۆستا لای قوتابیان ناشرین دەکات، بێ توانایی و بێ دەسەڵاتی نیشان دەدات، ئەمە جگە لەوەی کە هاوار کردنەکە دیاردەکە چارە باکات، بەڵکو گەلێ جار کێشەی زیاتری لێ دەکەوێتەوە، لەبەر ئەمە پێویستە لە جیاتی هاوارکردن ئەم هەنگاوانە ڕەچاو بکرێت:

١- مامۆستا لە کارەکەی بوەستێت و بە چاوێکی زویرانە سەیری قوتابیەکان بکات.
٢- پێویستە مامۆستا بە دەنگێکی نەرم و کز هەندێ قسە بکات، بۆ ئەوەی سەرنجی قوتابی بۆ لای خۆی کێش بکات و قوتابیان حەزبکەن و بزانن مامۆستا چ دەڵێت.
٣- بوەستە و سەریری ئەو کەسە بکە کە دەتەوێت قسەی لەگەڵ ب کەیت، تا ئەو بێدەنگ دەبێت و دەرفەتی تەعلیق هاویشتنی نامێنێ.
٤- بە بەرزکردنەوەی دەستەکانت داوا لە قوتابیان بکە کە بێدەنگ بن بێ ئەوەی قسە بکەیت.
٥- پاش ئەم هەنگاوانە فرسەتت دەبێت بۆ ئەوەی پەیامی خۆت بدەیتە قوتابیان.


سەرچاوەکان



728 بینین